بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاگرکەوتنەوەی چەک و تەقەمەنی سپای تیرۆریستی پاسداران لە ئەسکەلەی ئەسەلوویە  

ئاگرکەوتنەوەی چەک و تەقەمەنی سپای تیرۆریستی پاسداران لە ئەسکەلەی ئەسەلوویە   
posted onFebruary 9, 2022
noبۆچوون

 🌐  ئاڤاتودەی  

▪️ئاڤاتودەی/  ئەو چەک و تەقەمەنیانە کە سپای تیرۆریستی سپای پاسداران لە ڕێگەی لنجەوە، بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانی عێراق ڕەوانەی دەکرد ئاگری تێ کەوت.

به پێی ڕاپۆرتی ئاڤاتودەی، دوێنێ سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ ی ڕێبەندان هەواڵدەرییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە زاری فەرمانداری عەسەلویە هەواڵێکیان بڵاو کرد، کە باسی لە ئاگرکەوتنەوە نێو حەوت لنج و کەشتی لە ئەسکەلەی نەخلی تەقی شاری عەسەلویە کردبوو.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکاری و چۆنیەتی ئەم ڕووداوەیان بڵاو نەکردووەتەوە .

بە پێی زانیارییەکانی ئاڤاتودەی، سپای تیرۆریستی سپای پاسداران ویستوویەتی لە ڕێگەی لنجە بارییەکانەوە، ژمارەیەکی زۆر چەک و درۆن بۆ گرووپە میلیشیا تیرۆریستیە کانی  سەر بە کۆماری ئیسلمی هەناردە بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە،پێش هەناردە کردنی بارەکە، لنجەکان تەقێندراونەتەوە.

لەم ئاگرلێکەوتنەدا ، دوو لنجی فایبەرگلاس و پێنج لنجی داری بە تەواوەتی سووتێنراون.

 جێگای ئاماژەیە، بەرەبەیانی پێنجشەممە سێ درۆن هێرشیان بردە سەر وڵاتی ئیمارات،  پاش ئەم ڕووداوە، ئاڤاتودەی بڵاوی کردەوە کە ئەم هێرشە لە لایەن گرووپیکی میلیشیایی عێراق سەر بە کوماری ئیسلامی ڕووی داوە و پاش چەند ڕۆژ گروپی تیرۆریستی «الویه الوعد الحق» بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

بە پێێ زانیاری ئاڤاتودەی، لە بنەڕەتدا گرووپێک بەو ناوە بوونی نییە و بڵاو کردەنەوەی ئەم ناوە نەبیستراوە تەنیا بۆ ونکردنی بەرپرسە سەرەکییەکانی ئەم هێرشە بوو کە سەر بە کۆماری ئیسلامی دان.

ئەم جارەش چەک و تەقەمەنی نوێی ڕەوانەی عێراق دەکرا تا بگاتە دەستی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، بەڵام ئەمجارە پێش وەڕێکەوتن تەقێندران.