
AvaToday caption
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی شارۆچکەی “نایسەر”ـی سەر بە شاری سنە، چەندین کەس نەخۆش کەوتوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ماوەیەکی زۆرە بێجگە لە پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی سنە، ئاوی شارۆچکەی “نایسەر”ـیش تووشی پیسبوونێکی زۆرتر بووە و بەو هۆیەوە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارۆچکەیە نەخۆش کەوتوون و ڕەوانەی بنکەی دەرمانی ئەو شارۆچکەیە و نەخۆشخانەکانی دیکەی شاری سنە کراون.
شایانی باسە کە، ماوەی چەندین مانگە ئاوی خواردنەوەی خەڵک لە شاری سنە پیس بووە و خەڵک تووشی چەندین جۆر نەخۆشی بوونە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، تا ئێستا نەک هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە نەناوە، بەڵکوو هیچ گرینگییەک بە دۆخی تەندروستیی خەڵک نادەن.