بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 ژنە پەناخوازێکی کورد لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان گیانی لە دەست دا 

 ژنە پەناخوازێکی کورد لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان گیانی لە دەست دا 
AvaToday caption
posted onJune 16, 2021
noبۆچوون

ژنە پەناخوازێکی کورد خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ جەڵتەی دڵی لێدا و گیانی لە دەست دا.

 

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۴ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،  ژنە پەناخوازێکی کورد بە ناسنامەی   “مهری نەبی‌زاده” تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بۆ یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لە دەست دا. 

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهری نەبی‌زاده لەگەڵ هاوژین و دوو کچی ٤ و ۷ ساڵانی لە ڕێگەی ویشکایی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان، بەهۆی ڕۆشتنی زۆر و ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو. 

لە شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ۱۱ پەناخوازی کورد لە کاتی چوون بۆ وڵاتانی ئەوروپی گیانیان لە دەست داوە که ۹ کەسیان خەڵکی سەردەشت بوون.