بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا دەیهەوێت دڵنیا بێتەوە ئێران هەرگیز دەستى بە چەکى ئەتۆمى ڕاناگات

ئەمریکا دەیهەوێت دڵنیا بێتەوە ئێران هەرگیز دەستى بە چەکى ئەتۆمى ڕاناگات
AvaToday caption
posted onFebruary 4, 2021
noبۆچوون

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەکردن بەوەى کە ئێران تەواو لە بەرجام دوور کەوتووەتەوە،پێداگرى لەسەر هەوڵى دەوڵەتەکەى سەرۆک بایدن کردەوە بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنێکى دروست بۆ چاودێرى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران و زیاتربوونى زەمەنى بەرگرتن لە گەیشتنى ئەو وڵاتە بە چەکى ئەتۆمى.

 

نێد پرایس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، ڕۆژى چوارشەممە لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسى لە واشنتۆن گوتى: "هەروەک ئانتۆنى بلیکن پێشتر گوتبووى، ئێمە لە نزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەش و شەریک و ئەندامانى کۆنگرە دەکەین و ئەم بەدواداچوونانە بە جددى دەگرینە بەر".

پرایس گوتیشى ئەو کاتەى کە ئێران بە تەواوى پابەندى هەموو بەڵێنەکانى بوو لە بەرجام، خەریکى گەیشتن بە تواناى دروستکردنى چەکى ئۆتۆمى ١٢ مانگە بوو، بەڵام ئێستا لە دۆخێکدایە کە زۆر لەوەوە دوور کەوتووەتەوە. ئامانجى ئێمە ئەوەیە کە بەرنامەى ئەتۆمى ئێران سنووردار بکەینەوە و کۆنتڕۆڵە بکەین و دڵنیا بینەوە کە هەرگیز ئێران دەستى بە چەکى ئەتۆمى ڕاناگات و مەوداى گەیشتن بە ئەتۆمى لێ دوورتر و درێژتر بکەینەوە".

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە وەڵامى پرسیارێک لەمەڕ ئەوەى کە ئاخۆ دەوڵەتى نوێى ئەمریکا هێڵى سوورى لەمەڕ چالاکییە ئەتۆمییەکانى ئێران دیارى کردووە، گوتى: کە"لێرە و لەم کاتەدا بەرنامەیەکى کاتى تایبەت ناخاتە ڕوو".