بارودۆخى نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و پارتى دیموکراتى کوردستان (پدک) هەتا دێت بەرو خراپبوون دەچێن و لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا هێزەکانى پێشمەرگەو گەریلاکان دوو جار تێکهەڵچوونیان لەنێودا دروست بووە کە یەکەمیان لەنزیک گوندى گرگاشی سەر بە ئامێدى بووە کە ئۆتۆمبێلێکى پەکەکە لە خاڵێکى سنوورى ناوەستێت و هێزى پێشمەرگە تەقەى لێدەکەن و بەم شێوەیە شەڕ دروست دەبێت کە پێشمەرگەیەک شەهید و دوو گەریلاش بریندار دەبن، دووەمجاریش دوێنێ شەو بوو کە یەپەگە هێزێکى ٥٠ کەسى ناردە هەرێم بۆ گورزوەشاندن لە پێشمەرگە.
▪️ سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لەبارەى هێرشەکەى یەپەگە گوتى:
▫️ دوێنێ شەو هێزەکانی یەپەگەى سەر بە پەکەکە، گروپێکی ٥٠ کەسییان لە سوریاوە ناردووەتە هەرێمى کوردستان
▫️ مەبەستیان ئەوە بووە کە گورز لە هێزەکانی پێشمەرگە بوەشێنن
▫️ هێزى پێشمەرگەش ناچار بووە ڕووبەڕووی ئەو هێزە ببنەوە
▫️ بە ناچاری و شەرمەزارییەوە ئەو چەکدارانە گەڕاونەتەوە بۆ خاکی سوریا
▫️ دواى ئەوە و کاتژمێر ٤ى بەرەبەیان یەپەگە دووبارە لەنێو سوریاوە هێرشی هێنایە سەر خاڵێکی پێشمەرگە.
▫️ هێرشێکی دڕندانە بە هەموو چەکێکی گرانى وەک بیکەیسی و 22 ملیم و دۆشکەو ئارپیجی.
▫️ زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکیش شەڕەکە بەردەوام بوو.
▫️ پێشمەرگەکانی ئێمە لەو خاڵە ناچاربوون بەرگری لە خۆیان بکەن.
▫️ بەڵام دووبارە شکستیان خوارد و گەڕانەوە نێو سنووری سوریا.
▫️ ڕێگەنادەین هیچ گرووپێکی چەکداری بە نایاسایی بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
▪️ سەرچاوەیەکیش لە یەپەگە بە ئاژانسی هەواڵیی فورات نیوزی سەر بە پەکەکەى گوتووە:
▫️ پارتى دیموکرات سەبارەت بەم هێرشە ڕاست ناکات.
▫️ ڕەنگە ئەمرۆ یەپەگە ڕاگەیەنراوێک لەم بارەوە بڵاو بکاتەوە.
@avatodaykurdi