تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

هێزى پێشمەرگە دەڵێ یەپەگە چەکدارى ناردووە بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم و یەپەگەش دەڵێ ڕاست ناکەن

هێزى پێشمەرگە دەڵێ یەپەگە چەکدارى ناردووە بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم و یەپەگەش دەڵێ ڕاست ناکەن
AvaToday caption
posted onDecember 16, 2020
noتعليق

بارودۆخى نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و پارتى دیموکراتى کوردستان (پدک) هەتا دێت بەرو خراپبوون دەچێن و لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا هێزەکانى پێشمەرگەو گەریلاکان دوو جار تێکهەڵچوونیان لەنێودا دروست بووە کە یەکەمیان لەنزیک گوندى گرگاشی سەر بە ئامێدى بووە کە ئۆتۆمبێلێکى پەکەکە لە خاڵێکى سنوورى ناوەستێت و هێزى پێشمەرگە تەقەى لێدەکەن و بەم شێوەیە شەڕ دروست دەبێت کە پێشمەرگەیەک شەهید و دوو گەریلاش بریندار دەبن، دووەمجاریش دوێنێ شەو بوو کە یەپەگە هێزێکى ٥٠ کەسى ناردە هەرێم بۆ گورزوەشاندن لە پێشمەرگە.

 

▪️ سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لەبارەى هێرشەکەى یەپەگە گوتى:

▫️  دوێنێ شەو هێزەکانی یەپەگەى سەر بە پەکەکە، گروپێکی ٥٠ کەسییان لە سوریاوە ناردووەتە هەرێمى کوردستان

▫️  مەبەستیان ئەوە بووە کە گورز لە هێزەکانی پێشمەرگە بوەشێنن

▫️  هێزى پێشمەرگەش ناچار بووە ڕووبەڕووی ئەو هێزە ببنەوە

▫️  بە ناچاری و شەرمەزارییەوە ئەو چەکدارانە گەڕاونەتەوە بۆ خاکی سوریا

▫️  دواى ئەوە و کاتژمێر ٤ى بەرەبەیان یەپەگە دووبارە لەنێو سوریاوە هێرشی هێنایە سەر خاڵێکی پێشمەرگە.

▫️  هێرشێکی دڕندانە بە هەموو چەکێکی گرانى وەک بیکەیسی و 22 ملیم و دۆشکەو ئارپیجی.

▫️  زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکیش شەڕەکە بەردەوام بوو.

▫️  پێشمەرگەکانی ئێمە لەو خاڵە ناچاربوون بەرگری لە خۆیان بکەن.

▫️  بەڵام دووبارە شکستیان خوارد و گەڕانەوە نێو سنووری سوریا.

▫️  ڕێگەنادەین هیچ گرووپێکی چەکداری بە نایاسایی بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

  

▪️ سەرچاوەیەکیش لە یەپەگە بە ئاژانسی هەواڵیی فورات نیوزی سەر بە پەکەکەى گوتووە:

▫️  پارتى دیموکرات سەبارەت بەم هێرشە ڕاست ناکات.

▫️  ڕەنگە ئەمرۆ یەپەگە ڕاگەیەنراوێک لەم بارەوە بڵاو بکاتەوە.

  

 

@avatodaykurdi