بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داود ئۆغڵوو: ئەردۆغان بۆ جیهان لە ڤایروسی کۆڕۆنا مەترسیدارترە

داود ئۆغڵوو: ئەردۆغان بۆ جیهان لە ڤایروسی کۆڕۆنا مەترسیدارترە
AvaToday caption
posted onNovember 2, 2020
noبۆچوون

ئەحمەد داود ئۆغڵوو، سەرۆکی حیزبی داهاتووی تورکیە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گەڵاڕێزان گووتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جیهان لە ڤایروسی کۆڕۆنا مەترسیدارترە. داود ئۆغڵوو گووتی: گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئەوروپا و جیهان، فەرهەنگی سەرەڕۆییە کە لە لایەن ڕێبەرانی پۆپۆلیستەوە، پەرەی پێدراوە.

 

سەرۆکی حیزبی داهاتووی تورکیە هەروەها بە ڕەخنەگرتن لە سیستەمی سەرۆکایەتی کۆمار بە جێگای سیستەمی پەرلەمانی لەو وڵاتە گووتی: سیستەمی سەرۆکایەتی جگە لە قەیران هیچ شتێکی دیکەی بۆ تورکیە پێ نەبووە. داود ئۆغڵوو، چەند رۆژ پێش و لە کاتی قسەکردن لە ئیستانبوڵ، جارێکی دیکە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد. حیزبی داهاتوو و هەموو گرووپەکانی دیکەی ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتە لە سەرەتای مانگی ڕابردووە، بە بەردەوامی باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

زۆربەی دژبەرانی ئەردۆغان بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەرەوەی ، دەلێن ئەردۆغان ، تورکیەی ڕووبەڕووی شکاندنەوە و بێڕێزی وڵاتانی دەرەوە کردووەتەوە.

داوود ئۆغڵوو و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

داوود ئۆغڵوو و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

داود ئۆغڵوو چەند ڕۆژ پێش لە ئیستانبوڵ و لەناو ئەندامانی حیزبە نوێیەکەی خۆی گووتی: تا ئەو کاتەی هاووڵاتیانی ئیمە، هەژاری ببینن، گەندەڵی زیاتر بڵاو دەبێتەوە و ئابڕوی وڵاتەکەمان لە دەرەوە زیاتر کایەی پێ دەکرێت. جارێکی دیکە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئەوە دەڵێمەوە ئێمە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین.

ئۆغلوو بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەرەوەی ئەردۆغان گووتی: پێوەری دەوڵەتی قەبیلەیی . ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە و پێوانی دێموکراسی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنە. ئۆغڵوو گووتیشی: ئەردۆغان ڕۆژێک بانگەشەی ئەوەی دەکرد هەتا ئەو کاتەی زیندووم، قەشە برۆنسۆنی ئەمریکی ئازاد ناکەم بەڵام بە یەک هەڕەشە ئازادی کرد.

ئەوە کاری دەوڵەتێکی قەبیلەییە، کاتێک پەیام لە سەرکۆمارێکی دیکە وەردەگری کە پێط دەڵێ گەمژە مەبە، قەبوڵ دەکەی.