بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کتێبخانەیەک ئێرانییەکانى ئەمریکا و کەنەدا کۆ دەکاتەوە

کتێبخانەیەک ئێرانییەکانى ئەمریکا و کەنەدا کۆ دەکاتەوە
سنوورى ئەمریکا و کەنەدا شوێنگەیەکى گرنگە بۆ ئێرانییەکان
posted onDecember 1, 2018
noبۆچوون

 

لە گەشتێکى چەند کاتژمێری لە نێویۆرکەوە بۆ شارۆچکەیەکى بچووکی باکوورى فێرمۆنت، شیرین ئەستهبناتی، هەر کاتێک بیرى لە گەشتەکەى دەکردەوە فرمسێک لە چاوەکانى دەهاتنە خوارێ.

 

ئەستهبناتی؛ یەکێکە لەو قوتابیە ئێرانییەی لە زانکۆکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان دەخوێنێت و، ماوەى سێ ساڵە باوکی نەبینیوەو، دوایین چانسى هاتۆتە پێشى بۆ ئەوەى دیدارێکى لەو شێوازە ئەنجام بداتەوە ئەویش بەوەى کە باوکى هاتووەتە کەنەدا و تەنانەت جەڵتەى دڵیش لێى داوە بەڵام نەیتوانیوە سەردانى ئەمریکا بکات. لەکاتى گەشتکردنى بۆ ئەو شارۆچکەیەى کە کتێبخانە دوو لەتکراوەکەى لێیە، هەمیشە دوو دڵ بووە لەوەى ئەگەر هاتوو لە ڕێگاد ونبوو و کەوتە نێو خاکی کەنەدا، چ دەقەومێت؟!

هاوشێوەى زۆربەى قوتابیە ئێرانییەکانى سەر خاکی ئەمریکا، ئەستهبناتی ڤیزەیەکی چوونە ژوورەوەى ئەو وڵاتەی هەیە کە بۆ یەکەمجار بەکار دێت و، ناتوانێت سەرکێشى ئەوە بکات بۆ دیداری خێزانەکەى ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێت، کە بەتایبەت لە سەرووبەندی قەدەغەکردنى پێدانى ڤێزە کە ئیدارەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا بەسەر وڵاتی جیهانى سەپاندوویەتى. بۆیە هەمیشە بە هۆشیارییەوە ئاراستەى گەیشتن بەکتێبخانەو خانەى ئۆپێراى هاسکڵ فری گرتبوو.

ئەستهبناتی (تەمەن 31 ساڵ)، لەگەڵ بنەماڵەکەى خۆیدا ڕێکەوتبوون لە کاتژمێر 9:00 بەیانى لەو کتێبخانەیە کەبەهۆى لادانێکى مێژوویی کەوتۆتە سەر سنوورى کەنەدا ـ ئەمریکا، یەکتر ببینن، ئەمرۆش ئەو کتێبخانەیە بووەتە شوێنى کۆبوونەوەو یەکتر بینینی ئەو خێزانانەى سیاسەتی کۆچکردنى ئەمریکا دابەشیکردوون.

ئەو قوتابییە کاتێک ئۆتۆمبێلەکەى لە گەراجی ئەو کتێبخانە ڕادەگرێت و، بەرێدەکەوێت بۆ دەروازەى باڵەخانەکە کەلەسەر نەخشەى ڤیکتۆری دروستکراوە، هەزاران خەیاڵ و هەست بەنێو مێشکیدا دێت، بەڵام بەگەیشتن بەو دایک و باوک و هەردوو براکەى لەدەروازەى کەنەدی دەرنەکەوتن، پەیوەندییەکانى خوشکیشی هیچ هێمایەکى پەیوەندیی لەسەر نەماوە.

بەڵام دواى تێپەربوونى دوو کاتژمێر، ئامێرى دەستنیشانکردنى جوگرافی ئاراستەکەى بە شوێن نۆرەى دەروازەکە کرایەوەو، بنەماڵەى ئەو قوتابییە لە سنوورى ئەمریکا دەرکەوتن.

ئەو بنەماڵە ئێرانییە بەهۆى کارى نۆژەنکردنەوە لەنزیک کتێبخانەکەو نەبوونى موڵەتى ڤیزە بۆ چوونە نێو خاکی ئەمریکا ئەفسەرانى ئەمەریکی بۆ دوو کاتژمێر ئەو خێزانە ئێرانییەى دەستبەسەر کردبوو، دواتر ڕێگەى بەچوونە نێو کتێبخانەکە دا. کاتێکیش ئەو قوتابیە باوەش بەباوکی دەکات هەست بەبچووکبوونى باوکی کردووەو، باوکیشى دواى هەڵمژینى هەناسەیەکى قووڵ پێی دەڵێت " بیرى ئەو بۆنەم دەکرد".

زەردەخەو ڕشتنى فرمێسکى ئەستهبناتی تێکەڵ بە یەک بوون و، ئەو ساتەى بەجوانى لەبیرەو کاتێک باسى لێوە دەکات هیمای بەوە کرد " لەو کاتەى باوەشم بەباوکمدا کرد، ئومێدەوار بوون هەموو کاتژمێرەکانى جیهان بوەستێنم".

 

 ناوچەیەکى خۆڵەمێشى

 ناوچەیەکى خۆڵەمێشى

 

لەم ساڵەدا لەسنوورى باشوورى ئەمریکا خێزانە ئەمەریکییە لاتینییەکان ڕووبەرووى جیاکردنەوە بوونەوە، بەڵام لە سنوورى باکوور لەگەڵ کەنەدا توانر خێزانەکان کۆ بکرێنەوە، بەتایبەت لەنێو کتێبخانەى هاسکڵ دەیان خێزانى ئێرانى بەیەکتر شاد بوونەوە.

زانیاریی لەبارەى ئەو کتێبخانەیەو شێوازی دیدارى خێزانە دابەشبووەکان بەزارەکی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک ئاگرى نێو کا بڵاو بوونەوەو، چەندین خێزان ڕوویان لەو ناوچە خۆڵەمێشیە کرد، کە لە ڕووى جیۆسیاسی کتێبخانەکە دەکەوێتە ناوچەیەکى گووندنشینى شاروچکەى دێربی لاین، لە ویلایەتى فێرمۆنتی ئەمریکی و ستانستیدی هەرێمى کوێبیکى کەنەدا.

خێزانە ئێرانییەکان بۆ گەیشتن بەخۆشەویستانیان ناچار بوون، گەشتێکى تێچووى بەرزو پڕ لەم ەترسیی بۆ سەردانى زەوی کتێبخانەکە ئەنجام بدەن.

هەرچەندە بەشێک لەو خێزانانە باسیان لە ڕێگرەکانی دەسەڵاتدارانى کۆچبەران کردووە، بەڵام بەشێکى دیکەیان دووپاتیانکردۆتەوە کە بۆ چەندین کاتژمێر دەستبەسەر کراون و، ڕێگرییان لێکراوە بچنە نێو کتێبخانەکە، تەنانەت پێیان گووتراوە " نابێت لەنێو کتێبخانەکە دیداری خێزانى ئەنجام بدەن و سەردانەکەش چەند خوولەکێک بێت".

لەلایەن خۆیەوە فەرمانبەرێکى کتێبخانەکە ئاشکراى کردووە "بەرپرسانى ئەمریکاو کەنەدا بەهۆى ئەو سەردانانەوە هەڕەشەى داخستنى کتێبخانەکەیان داوە".

سینا دادستانی ئێرانی، کە لە کەنەدا دەژێت و بۆ دیداری خووشکی سەردانى ئەو کتێبخانەى کردووەو، لەو ڕۆژەش ئەستهبناتی بینیوە کە چاوی بەخێزانەکەى کەوتووە دەڵێت "ئەو ناوچەیە بێلایەنییە، بەڵام حکومەتى ئەمریکا ڕێگە لەو ڕەوشە دەگرێت و فشارێکى زۆرى لەسەرمان داناوە".

ئیدارەى ترامپ، قەدەغەکردنی گەشت بۆ پاراستنى ویلایەتە یەکگرتووەکان وەسفکردووە، ئەو وڵاتانەش ڕێگرییان لێکراوە گەشت بکەن بریتین لە " ئێران، لیبیا، کۆریاى باکوور، سۆماڵ، سووریاو یەمەن، ڤەنزەوێلاش بە پلەیەکى کەمتر"، هۆکارەکەش بۆ نەبوونى زانیاریی تەواوى هاووڵاتیانى ئەو وڵاتەیە کە نازانرێت ئاستى مەترسییەکانیان چەندە.

بەرپرسانى فەرمانگەى گۆمرک و پاراستنى سنوورى ئەمریکا ڕێگەیان گرتووە لە ئەنجامدانى هەر چاوپێکەوتنێک لەبارەى ئەو کتێبخانەیە، بەو هۆیەوەش ئیریک جاس، گووتەبێژى پۆلیسى ئەسپ سوارى پادشایەتى کەنەدی، ڕەتی کردەوە وڵاتەکەى هەڕەشەى داخستنى ئەو کتێبخانەیەى دابێت.

سووریش بووە لەوەى " پۆلیس بەو شوێنە ناچێت، تەنها لەکاتى بانگهێشتکردنى نەبێت".

ماهسا ئازادمەهر، قوتابی دکتۆراى ئێرانی لەبوارى ئەندازیارى لە زانکۆى ئیلینۆى شیکاگۆ دەڵێت " دواى حەوت ساڵ ئینجا توانى خووشکە بچووکەکەى کە لەسویسرا دەژێت لەو کتێبخانەیە یەکتر ببینن". ڕووداوەکەش وەکخۆی باسى لێوە کردووە کۆتاییەکانى ئەیلوولی ڕابردوو بوون، بەڵام لەو ساتەى هەردوو کچەکەى ئازادمەهر یەکتریان بینی، پۆلیسێکى سنوورى ئەمریکا لەئۆتۆمبێلەکەى دابەزی و بەروویان ڕۆیشت.

جەخت لەوە دەکاتەوە "مانگێک بەسەر داخستنى شوێنەکە تێپەریبوو و، ڕێگرى دەکرا لەوەى لەو ناوچەیە دیدارو چاوپێکەوتن ئەنجامبدرێت"، بۆیە ناچار بوو بەرەزامەندی لەپۆلیسەکە وەربگرێت تاوەکو باوەش بەخووشکەکەى بکات.

ڕێگەدانەش لەژێر چاودێرى پۆلیسەکە بوون، بەڵام  بەبێ ئاڵوگۆرکردنى دیاریی بوون، کە بریتی بووە لەجلوبەرگ و چوکلێتى سویسری و کاتژمێری دەستى.

دواتر لەرێگەى داوەتێکى یەکێک لەکارمەندەکانى کتێبخانە توانیان بچنە ژوورەوەو گەشتێک بەنێو کتێبخانەکە بکەن.

ئاشکراشی کرد "کاتێک چوونەژوورەوە پۆلیسەکەیان بینیوە، سەرزەنشتى ئەو فەرمانبەرەى کرد". ڕیتچارد کریزر، سەرۆکى ئەنجومەنى ئەمینداری گووندی دێربی لاین، باس لەوە دەکاتە کە "هۆکارى ئەو سەردانانەى خێزانە دەزانێت، کەبووەتە جێی دڵەراوکێی بەرپرسانى سنوور، چونکە پێویستە زۆربەى ئێرانییەکان دەبێت لەسەر خاکی ئەمریکاوە بچنە نێو کتێبخانەکە".

لەبارەى بڕیارەکەى ترامپیش، دادگاى باڵا قەدەغەکردنى گەشتکردنى ئەو وڵاتانەى بۆ نێو خاکی ئەمریکا پەسەند کرد، گرنگترین ئەو کەسانەش زیانیان بەرکەوت ئێرانییەکان بوون، کەلەزانکۆکانى ئەمریکا وەرگیراون و، زۆرینەشیان لەچینى ناوەڕاستى کۆمارى ئیسلامین و تواناى تێچووى گەشتەکانى دەرەوەى وڵاتیان هەیە.

بەشێک لەئێرانییەکان بەئاژانسى ڕویتەرزیان گووتوە " ئەوان کۆمەڵێک دیداریان لەپارکى بیس ئارشی ولایەتى واشنتۆن و هەرێمى کۆلۆمبیاى بەریتانی لەکەناری ڕۆژئاواى ئەمریکای باکوور ڕێکخستووە". بەڵام تێچووى پەرینەوەى ئەو کیشوەرە، ڕێگری لەو خێزانانە دەکەن، کە منداڵەکانیان لەشارە ڕۆژهەڵاتیەکانى ئەمریکا دەژێن، بۆیە کتێبخانەى هاسکل تاکە بژاردەیە لەبەردەمیان.

بەو هۆیەوەش سینا دادستان و خووشکەکەى تێچووى گەشتەکەیان بۆ یەکتر بینین بە سەرووى 1600 دۆلار خەمڵاندووە، کەبۆ ماوەى دوو ڕۆژ بووە، بەبێ هەژمار کردنى تێچووى دایک و باوکیان کە فرۆکەوە گەشتەکەیان ئەنجامداوە بۆ سەرخستنى ئەو دیدارە خێزانییە.

کتێبخانەکەش ئێستا کەوتۆتە ژێر فشارێکى زۆر، ئەویش بەهۆى دەروازەى چوونە ژوورەوەى لەسەر خاکی ئەمریکایەو، هەر مێوانێکیش لەئەمریکاوە بێت دەبێت چەند هەنگاوێک بەسەر خاکی ئەمریکاوە تێپەرێت ئینجا دەتوانێت بچێتە ژوورەوە.

جویل کیر، ئەمینداری کتێبخانەکە لەدیدارێکى خێرادا گووتبووى "لەهەر کاتێک بنەماڵە ئێرانییەکان بەیەکتر شاد ببنەوە، ناکۆکی و دەمەقاڵێ لەنێو پۆلیسی ئەسپسواری کەنەدی و ئاسایشى سنوورى ئەمەریکى ڕوودەدەن". زۆر کاتیش هەڕەشەى داخستنى ئەو کتێبخانەیە دەدەن.

ئاشکراشی کردووە " لەدواى تشرینى یەکەمى ڕابردوو، پۆستەکەى بەدەستهێناوە، لەبارەى ڕێکارو هەڕەشەکانی هەردوو لایەن لەداخستنى کتێبخانەکە ناتوانێت هیچ زانیارییەک بدات".

 

مێژوویەک لەسەر سنوورى هاوبەشدا

مێژوویەک لەسەر سنوورى هاوبەشدا

 

کتێبخانەکە بەشێکە لەو پەیمانەى لەنێوان کەنەدیی و ئەمەریکییەکان وەک دانیشتووانى ئەو ناوچەیە باسی لێوە دەکەن، کە بۆ پەرینەوە بۆ نێو کتێبخانە تەنها سەر لەقاندن یاخود هیماى دەست بەرز کردنەوە بۆ ئەفسەرانى سنوورە ئەنجام دەدرێت، بەڵام مێژووى دروستبوونیشى بۆ سەرەتاکانى سەدەى بیستەم دەگەرێتەوە، کە لەلایەن خێزانێکى ناوخۆی ئەو ناوچەیە پێشکەش کراوە، بۆ ئەوەى خزمەت بەگردبوونەوە دانیشتووانەکانى نزیک لەخۆى بکات لەنێوان هەردوو سنوور.

سۆزان گرانفۆرز، ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى کتێبخانەکە دووپاتیدەکاتەوە "شانازی دەکەین کتێبخانەیەکى یەک دەروازەییان هەیە، چونکە پێویستت بەپاسپۆرت نییە، بەڵکو تەنها ئۆتۆمبێلەکەت لەو گەراجە ڕابگرە لێیوە هاتووى و ئەویتریش لە سنوورى بەرامبەر، پێکەوەش دەچنە ژوورەوە.

کتێبخانەکەش بەشێوازێک دروستکراوە نیوەى دەکەوێتە سنوورى کەنەداو ئەویتریش لەئەمریکایە، بەهێڵێکى ڕەش لەسەر زەوییەکەدا ڕاکێشراوە، کە نیشانى دەدات ئەوە سنوورى نێودەوڵەتییە.

ئەستهبناتی لەبارەى دوایین دیداری بەخێزانەکەى دەڵێت " زۆر لەئەفسەرەکە پارامەوە تاوەکو ڕێگەمان بدات لەدەرەوە زیاتر یەکتر ببینن، توانیمان 20 خولەکی دیکەش لەدەرەوە یەکتر ببینین".

 

ژمارەى دیدارە قەدەغەکراوەکان

هەرچەندە ڕوون نیە چەند خێزانی ئێرانى سەردانى ئەو کتێبخانەیان کردووە، بەڵام لەدەفتەرى سەردانییەکانى دەروازەى کتێبخانەکە 12 ناوی ئێرانى لەماوەى ئادار بۆ تشرینى دووهەم تۆمار کراون. لەو ناوانەش ئاژانسى ڕۆیتەرز توانیویەتى تەنها حەوت خێزان ببینیت و لەگەڵیان لەبارەى کتێبخانەکە بدوێت.

بەشێک لەوانەى پەیوەندییان لەگەڵ کتێبخانەکە هەیە، ئامادە نەبوون قسەو لەبارەى ئەو پرۆسەیە بکەن، لەترسی ئەوەى ببێتە شوێنى کۆبوونەوەى خێزانەکانى دیکەش و، فشارى زیاتر لەلایەن هەردوو دەسەڵاتى هاوسنوورى دژى ئەو کتێبخانەیە زیاتر ببێتەوە.

پاتریشیا هەنت، ئەندامى ئەنجومەنى کتێبخانەکە لەپوەندییەکى تەلەفۆنیدا دووپاتیکردەوە " ئەوان بە بێلایەنى دەمێننەوە"، بەڵام کیر سوورە لەوەى دیدارێک لەنێوان بەرپرسانى کتێبخانەکەو دەسەڵاتدارانى هەردوو وڵات ڕێک بخات بۆ ئەوەى پلانێک بۆ ئەو سەردانانە دانێن و چۆنیەتى مامەڵەکردن.

ئاشکراشی کردووە "نامەوێت سنوورێکى بۆ دانێین، بەڵکو دەمانەوێت کۆنترۆڵی بکەین و، کتێبخانەکەش بەکراوەیی بمێنێتەوە بۆ هەردوو لایەن بەبێ توڕە کردنى لایەنێک".