بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کەمى ئەنسۆلین گیانى هەزاران کەسى لە ڕۆژهەڵات و ئێران خستووەتە مەترسییەوە!

کەمى ئەنسۆلین گیانى هەزاران کەسى لە ڕۆژهەڵات و ئێران خستووەتە مەترسییەوە!
AvaToday caption
posted onOctober 20, 2020
noبۆچوون

ئەنسۆلین لەو جۆرە دەرمانەیە کە بەرهەمهێنانى لە ئێران زۆر سنووردارە و وەڵامگۆى خواستى نێوخۆیی نییە هەربۆیە هاوردە دەکرێت!

 

 لە کاتێکدا هەزاران کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناوەندە پزیشکییەکان ئاماژەیان بە کەمى ئەنسۆلین کردوە و هۆشدارییان لەسەر کەمى داوە، بەڵام ئەمە هەرگیز نەبووەتە بەها لاى ڕژیمى ئاخوندى و هەتا دێت دۆخەکە خراپتر دەبێت!

چەندین هاووڵاتى لە ڕۆژهەڵاتەوە پەیوەندییان بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کردووە و باسى کەمى ئەنسۆلینیان کردووە. هاووڵاتییەک لە شارى سنەوە دەلێت "من نەخۆشێکى دیابێتیم و دەرمانى ئەنسۆلین بەکار دەهێنم، نزیکەى دوو حەفتەیە وەیلانى ئەو دەرزییەم و دەستم ناکەوێت و هیچ دەرمانخانەیەک نیەتى"، ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنیا شارى سنە نزیکەى ٥ هەزار نەخۆشى دیابێتى هەیە.

خاوەنى یەکێک لە دەرمانخانەکان بە ئاڤاتودەى گوت "ئێمە جاران پشکمان هەبوو لەم دەرمانە، بەڵا نزیکەى ١٠ ڕۆژێکە بۆمان نەهاتووە و هەرچەندیش پەیوەندى دەکەین کەس وەڵامگۆ نییە و بەرپرسان هەست بە گرنگى ئەنسۆلین ناکەن و تێناگەن کە چەندە حەیاتى و گرنگە بۆ کەسانى نەخەۆش".

نەخۆشێکى دیکە لە مەریوانەوە باس لەوە دەکات کە جگە لەوەى ئەم دەرمانە کەم بووەتەوە، ئێستا بەهاکەى زۆر بەرز بووەتەوە و واى لێ هاتووە ناتوانین بیکڕین، لە کاتێکدا کە ئەگەر ٢ تا ٣ ڕۆژ ئەو دەرمانە نەبێت و بەکارى نەهێنم ئەوا گیان لەدەست دەدەم. نەخۆشێکى دیکەش کە دانیشتووى شارۆچکەیەکى نزیک سنەیە، دەڵێت "من خوم ئیمڕو چووگم بو معاونت غذا و داروی سنه، فره فره ڕاحەت ئەیژن داروو لە گمرک ئازاد نەوگە و نایتە ناو بازار و ڕای تر ئەیژن دارو تحریمە، هەر دفعە چتێ ئەیژن و ئەسڵەن گیان مردم هیچ ئەرزشێکی نییە".

کۆمارى ئیسلامى بەردەوام درۆى لەگەڵ گەلانى ئێران کردووە بە شێوەیەک کە لە گیرفانى ئێرانییەکان دەردەهێنێت و دەیداتە میلیشا چەکدارە شێعەکانى سوریە و لوبنان و عێراق و یەمەن و هەر لەم ماوەیەشدا چەندین تۆن دەرمانى لێ ئاشکرا بوو کە بۆ عێراقى دەنارد!

 

* کاریکاتێریست: مانا نیستانى