بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمپانیای سابات بە هاوکاری سوپای پاسداران دزی لە سنەییەکان کردووە

کۆمپانیای سابات بە هاوکاری سوپای پاسداران دزی لە سنەییەکان کردووە
AvaToday caption
posted onOctober 19, 2020
noبۆچوون

کۆمپانیای سابات تایبەت بە بیاناسازی، لە سنە لەژێر ناوی درووستکردنی ماڵ و بینا بۆ هاووڵاتیانی ئەو شارە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە هەر کەسەو ٤٠ ملیۆن تمەنیان پوڵ لە خەڵک وەرگرتووە و هەتا ئێستا ماڵەکانیان پێ نەداون.

 

دەگەڵ ئەوەی پڕۆژەکە بە ناوی بینای ئەرغەوان زاگرۆس زیاتر لە ٩٥ لەسەدی کارەکانی بەرەوپێش چووە بەڵام کۆمپانیای سابات تەماحی وەرگرتنی پوڵی زیاتری هەیە و بە ئەنقەست دەستی ڕاگرتووە لە تەواوکردنی پڕۆژەکە.

ئەو کەسانەی کە پوڵیان بە کۆمپانیاکە داوە خەڵکی هەژارن و باس لەوە دەکەن لە ساڵی ٨٩ بەولاوە بە بڕی ٤٠ ملیۆن تمەنیان پوڵ بە بەڵێندەری پڕۆژەکەداوە و هەتا ئێستا کە دەبێتە ساڵی ٩٩ی هەتاوی بەڵێندەرەکە دەستی دەستی بە خەڵکەکە دەکات و داوای پووڵی زیاتریان لێ دەکات.

لەگەڵ ئەوەی ماڵخوڕاوان بە دەستی کۆمپانیای سابات سەردانی هەموو ناوەند و دەزگاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیان لە سنە کردووە بەڵام ، هیچ دەزگایەکی سەر بە ڕژیم لە سنە بەهۆی ڕێککەوتنی ژێربەژێری کۆمپانیاکە لەگەڵ سوپای پاسداران وەڵامی داخوازی خەڵکەکە ناداتەوە. بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە، ئەگەر بێتوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ببەستن یا هەواڵی ئەو ڕووداوە بڵاو بکەنەوە، ماڵ بە هیچ کەس نادەن.

سەرەڕای زۆربەی ئەوانەی پوڵیان بە کۆمپانیاکە داوە، بەڵێنی یاساییان داوە ئەگەر دەزگای مەسکەن و شارسازی یان ئیدارەی تەعاون پڕۆژەکە بخەنە ئەستۆی خۆیان، پوڵی زیاتریش دەدەن بەڵام بەڵێندەرەکانی کۆمپانیای سابات دژایەتی ئەو کارە دەکەن و ئەوەش نیشاندەری دزی و گەندەڵییەکی گەورەیە کە کۆمپانیاکە بە هاوکاری سوپای پاسداران و دەزگا ئەمنییەکان و ئیدارەی مەسکەن و شارسازی ئەنجامیان داوە.