بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەکگرتن وەڵامدەرى زۆرێک لە ناڕەزایەتى و خواستەکانە

یەکگرتن وەڵامدەرى زۆرێک لە ناڕەزایەتى و خواستەکانە
AvaToday caption
posted onSeptember 27, 2020
noبۆچوون

هوشمەند عەلیپوور زیندانى سیاسى کورد کە حەوتووى پێشوو و پاش هەڵوەشانەوەى حوکمەکەى بە ٣٨ مانگ زیندانى مەحکوم کرا.

 

لەسەر بنەماى ڕاپۆرتى گەیشتوو بە ڕێکخراوەى مافى مرۆڤى هەنگاو، ڕۆژى یەکشەممە (٢٠ى سپتتەمبەرى ٢٠٢٠)، دانیشتنى دادگاى هوشمەند عەلیپوور زیندانیى سیاسى کورد لە لقى دووى دادگاى ئینقیلابی سنە بەڕێوە چوو و دوێنێ شەممە حوکمە نوێیەکەى بۆ دەرچوو کە ٣٨ مانگ زیندانیکردنە.

لەوەوە کە هوشمەند عەلیپوور ماوەى ٢٧ مانگە زیندانییە، چاوەڕوان دەکرێت کە ساڵى ئایندە ئەم زیندانییە سیاسییە پاش تەواوبوونى حوکمەکەى، لە زیندان ئازاد بێت.

حوکمى ئیعدامى ئەم زیندانییە سیاسییە کە پێشتر لە لایەن لقى یەکەمى دادگاى سنەوە بە سەرۆکایەتى قازى سەعیدى بە ئیعدام مەحکوم کرابوو، دوو حەوتوو پێش لە لایەن دیوانى باڵاى ئێرانەوە هەڵوەشێنرایەوە.

محەمەد ئوستاد قادر و هوشمەند عەلیپوور کە ئەندامى پارتى ئازاادى کوردستان (پاک) بووە، ڕۆژى هەینى (٣ى ئاگۆستى ٢٠١٨) لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانى کۆمارى ئیلاسمییەوە دەستبەسەر و پاش چوار ڕۆژ دەستبەسەرى، ددانپیانانى ناچارى ئەم دوو ئەنجامەى پارتى ئازادى کوردستان لە بەشى هەواڵى ٢٠:٣٠ ى شەبەکەى خەبەرى ئێران بڵاو کرایەوە.

دانیشتنى دادگایی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە لە (٣١ى ئۆکتۆبەرى ساڵى ٢٠١٩ى زایینى) بەڕێوە چوو و حوکمى ئیعدامى هوشمەند عەلیپوور ڕۆژى یەکشەممە (٥ى بەفرانبارى هەمان ساڵ) بە فەرمى درایە پارێزەرەکەى.