بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پیلانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرکردنی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان

پیلانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرکردنی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2020
noبۆچوون

سوپای پاسداران خەریکی چۆڵکردن و دەرکردنی دانیشتوانی خەڵکی سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئەم بڕیارەش لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامییەوە دەرچووە.

 

بە پێی بڕیارەکە، کۆماری ئیسلامی هاوشێوەی تورکیا دەکات کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوی 'ناوچەی ئارام" کردی، بەڵام ئەمەی کۆماری ئیسلامی بە ناوی "ناوچەی سوور"ـە.

ناوچەی سوور هەموو سنووری  ڕۆژهەڵات لەگەڵ باکوور و باشووری کوردستان دەگرێتەوە.  سوپای پاسداران بە خەڵکی دەیان گوندیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت ماڵەکانیان جێ بهێڵن. پیلانەکەی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەردەشتەوە دەستی پێ کردووە.

 

لە ئاڤاتودەیش بەردەوام بڵاومان کردووەتەوە کە ماوەیەکە کۆماری ئیسلامی چەک و چۆڵی قورس دەگوازێتەوە بۆ سەر سنوور و خەریکی قایمکارییە لەو شوێنانەی کە "بە ناوچەی مەترسیدار"یان دەزانێت!

نووسراوى پیلانەکە