بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕەشبگیر لە باکووری تورکییە دەستی پێ کردووە

ڕەشبگیر لە باکووری تورکییە دەستی پێ کردووە
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2020
noبۆچوون

بەرپرسانی دەوڵەتی تورکییە ئەوڕۆ هەینی فەرمانی دەستبەسەرکردنی ٨٢ کەس لە ناڕازیان و ئەندامانی حزبێکی کوردی دەرکرد

 

ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە: ئەم کەسانە لە ساڵی ٢٠١٤ دژی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیە لەسەر داگیرکردنی شاری کۆبانێ نارەزایەتییان دەربڕیبوو.

هەروەها باس لەوەش کرا کە "ئەو نارەزایەتیانە  سەرەتای ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ واتە شەش ساڵ بەر لە ئێستا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە (باکوری کوردستان) دژی هێرشکێشی بۆسەر شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام درابوو." شایەنى باسە لە لە خۆپێشاندانەکاندا ٣٧ کەس بە گوللەی میت و جەندرمەی تورکیە گیانیان لەدەست دا.

ئەنکارا پەکەکەی بە پشتیوانی خۆپێشاندەران و هەدەپەی بە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە  تۆمەتبار کرد. لە بەیاننامەکەی دادوەری ئەنکارا هاتووە "چەندین پەیوەندی بۆ راکێشانی خەڵکی بۆ سەر شەقامەکان و کردەوەی تیرۆریستی"  ئەنجام دراوە و ئێستا داواکراوان لە حەوت پارێزگای باکووری کوردستان لەژێر مەترسی دەست بەسەرکردندان.

تورکیە و ئەردۆغان هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی، بەردەوام لەژێر ناوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و کردەوەی تیرۆریستی ئەندامان و لایەنگرانی هێزە کوردییەکان دەستبەسەر و زیندانی دەکات.