
AvaToday caption
سەرۆکی زانستگای زانستە پزیشکیەکانی کرماشان ڕایگەیاندووە: ٧٨٥ کەس لە کادری دەرمانی تووشی کۆڕۆنا بوون و لەو ژمارەیە ١٥٣ کەس خەوێندراون و هێندێک گیانیان لە دەستداوە.
پێشتر سەعید نەمەکی وەزیری تەندرووستی ئێران بە ئاماژە بەوەیکە " سەبرکردنی دوکتورانیش سنورێکی هەیە"، گووتبوی: ئەو وەزارەتخانەیە تەنیا پشکێکی بچووکی لە بودجەی یەک ملیارد دۆلاری سندوقی گەشە بۆ بڕاوەتەوە کە لایەن خامنەیی پەسەند کرابوو.
نەمەکی لە درێژەدا گووتی: هەرچەندی هاوار دەکەین بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا بە پاڕانەوە و ئارەزووکردن و بە بێ هاوکاری تایبەتی پێشی پێ ناگیرێت، کەس باوەڕمان پێ ناکات.