بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەوید ئەفکارى سەرەڕاى گوشارە نێونەتەوەییەکان ئیعدام کرا

نەوید ئەفکارى سەرەڕاى گوشارە نێونەتەوەییەکان ئیعدام کرا
AvaToday caption
posted onSeptember 12, 2020
noبۆچوون

سەرەڕاى داواکارییەکى زۆرى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى بوارى مافى مرۆڤ و دەیان وڵات و باڵیۆز و سیاسەتمەدار و چالاکڤان و وەرزشکارى دونیا لە کۆمارى ئیسلامى بۆ هەڵوەشاندندنەوەى حوکمى ئیعدامى نەوید ئەفکارى، کەچى ئەمڕۆ بەیانى ١٢ى سپتەمبەر ئەم وەرزشکارە ئیعدام کرا.

 

کازم موسەوى سەرۆکى گشتى دادوەرى پارێزگاى فارس، سەرەڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵى ئیعدامى نەوید ئەفکارى باسى لەوە کرد کە "حوکمى قەساسى نەوید ئەفکارى ئەمڕۆ بەیانى پاش ئەنجامدانى تەشریفاتى یاسایی و ئایینى و بە ئامادەبوونى بنەماڵەکەى و بنەماڵەى کوژار، جێبەجێ کرا!"

کازم موسەوى لەبارەى دەستبەسەرکردن و داگایی نەوید گوتى: "ئەم تۆمەتبارە ٤٦ ڕۆژ پاش ئەنجامدانى تاوانەکەى لە خەرمانانى ٩٨ دەتبەسەر و کەیسەکەى پاش تەواوبوونى لێکۆڵینەوەکان لە لایەن لێپرسەرەوەى تایبەت بە کوشتن لە دادگاى گشتى و ئینقیلابی شیراز بە دەرکردنى بڕیارى دەستبەسەرکردنى نێردرایە دادوەرى جێگیرى دادوەرى گشتى و ئینقیلابی شیراز بۆ ئەوەى بنێردرێت بۆ دادگاى کەیفەرى پارێزگاى فارس و دواى گەیشتنى بەوێ و تاوتوێکردنى حوکمى ئیعدامى بۆ دەرچوو".

نەوید ئەفکارى لاوێکى وەرزشکار و زۆرانبارز بوو کە بە تۆمەتى بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکانى گەڵاڕێزان دەستبەسەر کرا و دواتر کوشتنى ئیتلاعاتییەکیان بەسەردا ساخ کردەوە و لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە ددانپیانانى بەزۆرییان بۆ ئەنجام دا.