بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو گەورە بەرپرسی ئیتلاعاتی سایین قەڵا، بە هاوکاری کوردێکی دۆڕاو ئاسەوارێکی مێژوویی ئەو شارە کوردەیان دزی

دوو گەورە بەرپرسی ئیتلاعاتی سایین قەڵا، بە هاوکاری کوردێکی دۆڕاو ئاسەوارێکی مێژوویی ئەو شارە کوردەیان دزی
AvaToday caption
posted onAugust 25, 2020
noبۆچوون

تایبەت بە ئاڤاتودەی:

 

دوو گەورە بەرپرسی ئیتلاعات و ئاگایی سایین قەڵا کە دەستی گەورەیان هەیە لە تاڵانی ئاسەوارە مێژوییەکانی سایین قەڵا و دەوروبەری ، خەزێنەیەکی میژوویی ئاوایی سارووجەی ئەو شارەیان دزی.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەی ئاڤاتودەی لە ناو دەزگا ئەمنیەکانی سایین قەڵا، ئەو خەزێنەیە کە لەناو زەوی وەرزێرێکی کوردی ئاوایی سارووجەهەڵکەوتووە، پێشتریش چەندین جار هەوڵی دزینی دراوە بەڵام بە وشیاری خەڵک و خاوەن زەوییەکە پیلانەکان سەریان نەگرتووە.

ئەمجارەیان بەهۆی فریوخواردنی خاوەن زەوییەکە و بەشدار کردنیان لە دزیەکەدا، دوو گەروە بەرپرسی ئیتلاعات و ئاگایی ساین قەڵا توانیویانە خەزێنەکە دەربێنن و هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە لۆدێری ئیتلاعات لەو شوێنە سەرقاڵی گەڕانە لە ئاسەواری مێژوویی دیکە.

دوای ئەو چەند خزمو کەسێکی ئەو بنەماكە کوردە کە ئاسەوارەکە کەوتووەتە ناو زەوییەکەیان دژایەتی ئەو کارەیان کردووە، لە لایەن ئیتلاعاتەوە لێیان دراوە و هەڕەشەیان لێکراوە.

بە پێی زانیاریی سەرچاوەکەی ئاڤاتودەی لە نێو دەزگا ئەمنیەکانی سایین قەڵا ئاسەوارە مێژووییەکە گۆڕە بەردینە، پەیکەری ئاڵتون و سکەی زێر بووە.

ئاڤاتودەی داوا لە خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەت ئاوایی ساروجە دەکات ئیزن مەدەن ئاسەواری مێژووییەکانی کوردستان لە لایەن ئیتلاعات و مۆرەکانی سەر بەو دەزگایە بدزرێن.
داوا لەو بنەماڵە کوردەش دەکەین دەست ڕاگرن لە هاوکاری ئیتلاعات و ئەگەر ئەو کارە نەکەن و بەردەوام بن لە دزین و دەرهێنانی ئاسەوارە مێژووییەکانی سارووجە ئێمە ناوونیشانتان بۆ خەڵکی کوردستان بڵاو دەکەینەوە و دڵنیان بن ئەو کاتە لاوانی دڵسۆز سزای ئەم خیانەتەتان دەدەن.