بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوید شووکردنى کچانی ژێر ١٨ ساڵ یاساغ دەکات

سوید شووکردنى کچانی ژێر ١٨ ساڵ یاساغ دەکات
ئەم یاسایە سەرئێشەیەک بۆ پەنابەرە موسڵمانەکان دروست دەکات
posted onNovember 21, 2018
noبۆچوون

 

یاسادانەرانى وڵاتى سویدی حەوتووی داهاتوو گەڵاڵەیەک سەبارەت بە یاساغکردنی شووکردنی کچانی ژێر ١٨ ساڵ دەخەنە بواری دەنگدانەوە و لە ئەگەری دەنگهێنانەوەی ئەو گەڵاڵەیەیدا پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ دانیشتوان و شارۆمەندانی ژێر ١٨ ساڵی نێوخۆ و دەرەوەی ئەو  ئەو وڵاتە یاساغ دەکرێت.

 

پەسەندکرانی ئەو گەڵاڵە پێشنیارکراوە بە هۆی ئەوەی لەگەڵ فەرهەنگی بەشی زۆری پەنابەرانی ئەو وڵاتە ناتەبایە، کۆمەڵگەی سوید تووشی ڕاچڵەکانێکی گەورە دەکات. لە ساڵی ٢٠١٥دا نیزیک یەک ملیۆن پەنابەر چوونە نێو وڵاتانی ئەوروپایی. پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە خوار تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ لە فەرهەنگی زۆربەی کۆچبەرانی ئەو وڵاتەدا بوونی هەیە و ئەوە لە کاتێکدایە کە فەرهەنگی سوید و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایی هەڵگڕی ئەو دیاردەیە نییە.

می تلبێرگ ئەندامی ئەنجوومەنی تایبەت بە مافی ژنانی لاو( TRIS) لە سوئد دەڵێ: ئێمە دەبێ ڕێگە بدەین منداڵەکانمان منداڵیەتی خۆیان بکەن، جیاوازی نییە کە ئەوان خەڵکی سوئید بن یان هەر وڵاتێکی دیکە. پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە نێو بە تایبەت کچانی ژێر ١٨ ساڵدا دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئەوان نەتوانن درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن، لە هەژاریدا بژین و ببنە قوربانی تووندوتیژی بنەماڵەیی.

بڕیار وایە حەوتووى داهاتوو پەرلەمانى سوپد یاساى بەشوودى منداڵان سایاغ بکات

بڕیار وایە حەوتووى داهاتوو پەرلەمانى سوپد یاساى بەشوودى منداڵان سایاغ بکات

 

زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایی ئێستاش لە بارودۆخێکی تایبەتی وەک ڕەزامەندی بنەماڵەکان یاخود پەسەندکرانی لە لایەن دەسەڵاتدارێکی سیستەمی قەزایی یان دەوڵەتی ئیزنی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بە کەسانی خوار تەمەنی یاسایی دەدەن. دۆخێکی هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپایی لە ئەمریکاش بوونی هەیە، ویلایەتی دلاوێر تەنیا ویلایەتى ئەمریکایە کە ئەوساڵ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی بۆ کەسانی ژێر ١٨ ساڵ بە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ حاڵەتێکی دەگمەن یاساغ کردووە.

لە سێ ساڵی ڕابڕدودا هۆڵەند، دانیماڕک و نۆڕوێژ یان ژیانی هاوبەشی منداڵانیان یاساغ کردووە یان ئیزنی ئەوەیان بە پەنابەران داوە کە لە دەرەوە سنوورەکانی ئەو وڵاتانە ژیانی هاوبەش پێک بهێنن. هەروەها بڕیتانیا قەدەغەکردنی ژیانی هاوبەشی بۆ کەسانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ لە نیو سنوورەکانی خۆی و وێڵز پەسەند کردووە.

دەزگای کۆچبەرانی سوید لە ساڵی ٢٠١٦دا ڕایگەیاندووە "١٣٢ کەس لەو منداڵانەی کە داخوازی پەنابەریان داوە، ڕایانگەیاندووە کە خێزاندارن". سەرەڕای ئەوەش دەوڵەتی سوید لەو باوەڕە دایە کە ڕێژەی منداڵانی خێزاندار لەوانە زۆرترە. هەر لەو ساڵەدا ١٤٠٠ حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە نێو کچان و کوڕانی ژێر ١٨ ساڵدا لە وڵاتی ئاڵمان تۆمار کراوە. هەر لەو بارەوە مونیکا میچێل، پسپۆڕی تووندوتیژی لە ناوەندی مەدەنی ژنانی زەوی لە ئاڵمان گووتویەتی: ئێمە ترسمان هەیە ئەو کەسانەی کە وەک پەنابەر دێنە ئێرە لە ترسی یاسا، تەمەن یان حاڵەتی خێزاندار بوون یا نەبوونی خۆیان بە درۆ باس بکەن.

 شایانی باسە زۆربەی دەوڵەتانی ئوروپایی لە ترسی ئەوەی مۆری دژایەتی ئیسلام و نەژادپەرەستیان لینەدەن لە هێندێک حاڵەتی تایبەتیدا ئیزنی پێکهێنانی خێزان بە کەسانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ دەدەن و ئەوەش بووەتە هۆکار چالاکانی مافی ژنان و منداڵان داوا لەو وڵاتانە بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە تووندووتۆڵتر بجوڵێنەوە.