بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هاوپەیمانى دەریایی ئەمریکا: چوونەنانەوەى چەکدارە ئێرانییەکان بۆ نێو کەشتییەکى بازرگانى پێشێلکردنى یاسا نێونەتەوەییەکانە

هاوپەیمانى دەریایی ئەمریکا: چوونەنانەوەى چەکدارە ئێرانییەکان بۆ نێو کەشتییەکى بازرگانى پێشێلکردنى یاسا نێونەتەوەییەکانە
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2020
noبۆچوون

هاوپەیمانى دەریایی بە سەرۆکایەتى ئەمریکا ڕۆژى پێنجشەممە ڕەخنەى لە چوونى هێزێکى سەربازى ئێران بۆ نێو پاپۆڕێک لە گەرووى هورمز گرت و بە "پێشێلکردنى مافە نێونەتەوەییەکان" و "لاوازبوونى ئازادى ناوبەرى و ڕێڕەوى ئازادى بارزگانى" زانى.

 

سوپاى ئەمریکا دەڵێت، ئێران نەوتکێشێکى کە بە ئاڵاى لیبریا لە جووڵەدا بوو، بۆ ماوەیەک لە نێزیک گەرووى هورمز ڕاگرتووە.

لە بەیاننامەکەى هاوپەیمانى دەریایی بە سەرۆکایەتى ئەمریکا هاتووە: "سوودوەرگرتنى ئێران لە هێزى سەربازى بۆ چوونە نێو پاپۆڕێکى بازرگانى لە ئاوە نێونەتەوەییەکان (کە دوێنێ ئەنجام دراوە)، بە ئاشکرا پێشێلکردنى یاسا نێونەتەوەییەکانە کە دەبێتە هۆى لاوازى ئازادى و کارى بازرگانى".

هەر لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە "ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە بنەما و هۆکارى یاسایی خۆی بۆ چوونى هێزە سەربازییەکانى بۆ نێو پاپۆڕێکى بازرگانى لە ئاوە نێونەتەوەییەکان، بداتە کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی. ئەم جۆرە ڕەفتارە نابەرپرس و توندوتیژ و هێرشبەرانەى ئێران، وەک هەڕەشە و ناجێگیرى بۆ سیستەم و نەزمى نێونەتەوەیی هەژمار دەکرێت".

ئۆپەراسیۆنى هاوپەیمانى دەریایی بە سەرۆکایەتى ئەمریکا، بۆ دابینکردنى ئاسایشى دەریاوانى لە خەیجى فارس بە ناوى "سنتێنل" یا "ڕێگوزەر" بەنێوبانگە بە ئامانجى زیاترکردنى ئاسایشى دەریاوانى جێبەجێ دەکرێت.