بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە سوریە چ ڕوودەدات؟!

ڕوسیە و تورکیە و ئێران/ ئەمەریکا و ڕۆژئاوا
ڕوسیە و تورکیە و ئێران/ ئەمەریکا و ڕۆژئاوا
posted onApril 10, 2018
noبۆچوون

پێشەکی:

حەسەن ڕۆحانى سەرۆکوەزیرانى ئێران و هەموو ڕاگەیاندنە توندڕەو و ڕیفۆرمخوازەکانى ئێران، دانیشتنى سێ لایەنى تورکیەو و ڕوسیە و ئێرانیان بە نیشانەى سەرکەوتنى سیاسەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى لەى ناوچەکە هەژمار کرد. دویچە بەم شێوەیە شڕۆڤەى ئەم پرسەى کردووە:

 

چ ڕوودەدات:

▪️ دۆناڵد ترامپ دەڵێ ئەمەریکا هێزەکانى لە سوریا یا دەکێشێتەوە و یا دەبێت سعودیە تێچووى مانەوەکانى بگرێتە ئەستۆى خۆى.

▪️ دامرکانى خواستى ڕۆیشتنى بەشار ئەسەد لە لایەن تورکیاوە ئێستا لە کزى داوە و ڕوسیایش زیاتر هەست دەکات زیاتر بەسەر  ناوچەکەدا زاڵە، بۆیە ئێران هەست دەکات لەمەدا سەرکەوتوو بووە.

▪️ ئەم دوو خاڵەى سەرەوە مەترسییان بۆ ئەو وڵاتانە دروست کردووە کە ئێران بە تەوەرى شەڕ و ئاژاوەنانەوە لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست هەژمار دەکەن.

▪️ ئەگەر ڕۆژئاوا و ئەمەریکا لە سوریە بچنە دەرەوە، دەستى تورکیە لە شوێنە داگیرکراوەکانى بن دسەڵاتى کوردەکان و ئێران و سوریە لە ناوچەکانى بن دەسەڵاتى ئەسەد واڵا دەبێت.

 

روسیە و ئێران و تورکیە و دژایەتى ئەمەریکا و سعودیە

▪️ ئەردۆغان چاوى نەپۆشى لە هاوکاریی نێوان هەر سێ وڵاتى تورکیە و ڕوسیە و ئێران تەنانەت ئەگەر سەربازى و ئەمنیەتى و ئیتلاعاتیش بێت و هەرسێ وڵات بێ هیچ گوومانێک سعودیە و ئەمەریکا و ڕۆژئاوایان بە پشتگیرانى تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کرد بێ ئەوەى یەک زەڕە گوێ بدەنە پێشێلکارى و سنووربەزاندنەکانى خۆیان لە سوریە.

▪️ ئەردۆغان زۆر خۆبەزلزانانە گوتى سەرەتا داعشیان هێنایە ناوچەیەکى سوریە و دواتر بە بەهانەى لەنێوبردنى داعش پەکەکە و یەپەگەیان هێنا بۆ گیانیان و بەم شێوەیە چەرخەى تیرۆریزم کامڵ بوو و هەروەها گوتى هەرکەسێک جیاوازى لە نێو ئەم سێ گرووپە نەکات، ناتوانێت کار لەسەر ئاستى بکات لە ناوچەکە.

▪️ حەسەن ڕۆحانیش عەرەبستان و ئەمەریکاى بە دوژمنى ناوچەکە کۆمارى ئیسلامى دانا و گوتى ناوچەکە لەم ساڵانەى دوایی تووشى کارەساتێکى گرنگ بەناوى تیرۆریزم بووە کە لە لایەن هەندێک وڵاتەوە پەروەردە کرابوون و پارە و چەکى مۆدێڕنیان پێ درابوو و هەندێک وڵاتى گەورەى وەک ئەمەریکاش دەیانویست سوود لە گرووپە تیرۆریستییەکانى وەک داعش و نووسرە لەم ناوچە وەک مەقاش وەربگرن.

 

ئێستا چ ڕوودەدات؟

▪️ ڕوسیە و تورکیە سەرەڕاى هەموو دژایەتییەکانیان لەگەڵ ڕۆژئاوا، دۆخێکى جیایان لەگەڵ ئێران هەیە. ئەردۆغان هێشتا دڵى بە مانەوەى ئەسەد نییە، بەڵام سەرکوتى هێزە کوردییەکانى دژبەرى خۆى بە پرسى سەرەکى هەژمار دەکات.

▪️ ڕوسیە هەروەک جاران (پێگەى سەربازى خۆى) سەیرى سوریە دەکات و خوازیارى هێزێکە لە دەسەڵات کە لەگەڵ ڕۆژئاوا و دژایەتى ئامادەیی هێزە سورییەکان لە سوریە نەبێت.

▪️ عەرەبستان و ئیسرائیل و ئەمەریکا، تورکیە یا ڕوسیە بە گەورەترین هەڕەشە لە ئاست خۆیان نازانن، بەڵکو سەرەنجیان لەسەر ئێران و تەراتێنەکانیەتى لە سوریە و لوبنان و عێراق و یەمەن کە بەمەیش دەیهەوێت هیلالى شێعى دروست بکات.

▪️ لە بەرامبەریشدا ڕابەرانى کۆمارى ئیسلامى نە تەنیا گوێ بە پڕوپاگندەى نێوخۆیی و دەرەکەى سەبارەت بە دەستتێوەردانى ئەو وڵاتەانەى سەرەوە نادات، بەڵکو هەنگاوى جدیش هەڵدەهێنێتەوە.

▪️ ئەم دۆخە دەتوانێت دروستکەرى شەڕێک بێت لە ناوچەکە:

١. عەرەبستانى سعودیە بۆ دژایەتیکردنى ئێران زیاتر لە ئیسرائیل نێزیک بووەتەوە.

٢. ئەگەر ڕۆژئاوا و ئەمەریکا بە هەر هۆکارێک ڕۆڵێکى کەمڕەنگیان لە سوریە هەبێت و ڕوسیە نەیهەوێت یا نەتوانێت دڵنیایی بداتە دژبەرەکانى ئێران، ئەوا شەڕێکى گەورەى ماڵوێرانکەر لە ناوچەکە سەر هەڵدەدات.

٣. ژمارەى هێزە جیاوازەکانى نێو ئەم کایەیە هێندە زۆر و ئاڵۆزن کە کۆنتڕۆڵى هەموو هۆکارەکانى قورس کردووە (هێزە بناژۆخوازەکانى وەک داعش و قاعیدە بگرە تا حکومەتى بەشار ئەسەد، هێزە کوردییەکان بگرە تا وڵاتە دژبەر و بەرژەوەندییە دژەکان).

٤. ڕۆژئاوا و ڕوسیە لە سوریە و لە سنوورەکانى ئیسرائیل بە شێوەیەکى گوازەرەوە و جارى وا پێشبینینەکراو لە بەرامبەر یەکترى قیت بوونەتەوە.