بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا هۆشدارى دەداتە ئەوروپا

ئەمریکا هۆشدارى دەداتە ئەوروپا
بازرگانیکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تەنانەت بێ دۆلاری ئەمریکاییش یاساغە
posted onNovember 17, 2018
noبۆچوون

 

ڕۆژێک دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەوەی وڵاتانی ئەوروپایی ئامادەی خانەخوێبوونی دامەزراوەی تایبەت بە بازرگانی لەگەڵ ئێران نین، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وڵاتانی ئەوروپایی وشیار دەکاتەوە لەمەڕ بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران تەنانەت بە بێ دۆلاری ئەمریکاییش.

 

برایان هۆک هەڕەشەی لە بانک و کۆمپانیاکانی یەکیەتی ئەوروپا کرد و پێی گووتن ئەگەر بۆ درێژەدانی بازرگانی لەگەڵ ئێران کەڵک لە پاکێجەکەی یەکیەتی ئەوروپا وەربگرن ئەوە مەترسی گەمارۆکانی ئەمریکایان بە گیان کڕیوەتەوە. ڕۆیتەرز لە زمان برایان هۆکەوە نووسیویەتی: بانک و کۆمپانیاکانی ئوروپایی دەزانن کە ئێمە لە جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران تا چ ئاستێک تووند و شێلگیرین.

ئەو ڕاپۆڕتە تووندەی ئەمریکا لەسەر ئێران ڕۆژێک دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە دێت کە باسی لەوە دەکرد هیچ وڵاتێکی ئەوروپایی لە ترسی گەمارۆکانی ئەمریکا ناوێرێ خانەخوێی دەزگای تایبەت بە بازرگانی ئەوروپا لەگەڵ ئێران بێت. بەو شێوە هەڕەشەی نوێی برایان هۆک لە ئەوروپاییەکان هەوڵەکانی ئەو یەکیەتییە بۆ هاوکاریکردنی ئێران ئەوەندەی دیکە لاواز دەکات و لە لایەکی دیکە گووشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ئەو وڵاتە هێندەی دیکەش زێدە دەبێت.

ئەو هەڕەشە لە کاتێکدایە کە ڕوانینی نەرێنی بۆسەر ئەوروپا و لاوازی ئەو یەکیەتییە لەبەرامبەر ئەمریکادا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پەرە دەستێنێ. هەر لەو پیوەندییەدا پێویستە ئاماژە بە ڕوانینی بەرپرسی گشتی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی مەجلیسی ئێران بکەین کە تەنیا یەک کاتژمێر پێش هەڕەشەکەی ئەمریکا ڕەخنەی لە شلبوونی هەنگاوەکانی یەکیەتی ئەوروپا گرتبوو.

ئەوروپا لە بەرامبەر خواستەکانى ئەمریکا بۆ پرسى گەمارۆکان، پشت لە ئێران دەکات!

ئەوروپا لە بەرامبەر خواستەکانى ئەمریکا بۆ پرسى گەمارۆکان، پشت لە ئێران دەکات!