بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شارەوانی و شورای مەهاباد دڵسۆزانی شارەکە دەردەکات

شارەوانی و شورای مەهاباد دڵسۆزانی شارەکە دەردەکات
AvaToday caption
posted onJuly 2, 2020
noبۆچوون

دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی و شورای مەهاباد کە لە گەندەڵی و خۆشخزمەتی بۆ ئیتلاعاتی شارەکە بەناوبانگن، لە نوێترین کردەوەی دژ بە خەڵکی مەهاباد مەجید ئەسکەندەری یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێی مەهاباد کە لەو شارە وەک ئەستێرەیەکی تۆپى پێ چاو لێ دەکرێت، لە کارەکەی دوور خستەوە.

 

مەجید ئەسکەندەری یاریزانی بەناوبانگی ساڵانی ڕابردووی تۆپى پێ، تەمەن ٤٨ ساڵە و دوای ئەوەی چەندین ساڵ لەو شارەوانییە بە شێوەی گرێبەست، فەرمانبەر بووە  کراوە بە قوربانی هێنانی خزمەکانی نیزیکی شارەوانی و شورای ئەو شارە و لە کارەکەی دەرکرا.

قوربانیکردنی مەجید ئەسکەندەری لە لایەن شارەوانی و شورای مەهابادەوە لە کاتێکدایە کە چەندین کەس بە بێ ئەوەی لە شارەوانی کار بکەن، وەک فەرمانبەری شارەوانی ناویان هەیە و مانگانە مووچە وەردەگرن.

بە پێى بەدواداچوونەکانى ئاڤاتودەى، ئەو کەسانەش، خزم و کەسی نیزیکی بەرپرسانی شورا و شارەوانی مەهابادن و بەشێکیشیان لەسەر  داخوازی ئیتلاعاتی سوپا و ئیتلاعاتی گشتی مەهاباد  دامەزرێندراون.

تیمى تۆپى پێى مەهاباد ١

تیمى تۆپى پێى مەهاباد ١

دوو وێنە دوو زەمەنى جیاواز لە تیمى تۆپى پێى مەهاباد کە مەجید ئەسکەندەرییان تێدا بەشدار بووە.