بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەوڵی شێواندنی دێمۆگرافی مهاباد دەدرێت

هەوڵی شێواندنی دێمۆگرافی مهاباد دەدرێت
قازی پور و پیاوانی سەر بە ئیتلاعات لە مەهاباد هەوڵی دەستبەسەر داگرتنی کێوی مێژوویی خەزایی دەدەن
posted onNovember 12, 2018
noبۆچوون

کامران مەحمودزادە بەرپرسی ڕێکخڕاوی مەسکەنی فەرهەنگیانی مەهاباد و سیامەند قادری بەرپرسی پێشووی پەروەرەدەی مەهاباد هاوکاریی ئەو پڕۆژەیە دەکەن.

ئاڤاتودەی لەسەر ئەم بابەتە بەدواداچوونی وردی کردووە و کۆمەڵێک بەڵگەی لەسەر هەوڵەکانی قازی زادە و دەست و پێوەندەکانی سەبارەت بە گۆڕینی دێموگڕافی مەهاباد ئاشکرا دەکات.

لە نامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست ئاڤاتودەی کەوتووە نادر قازی پوور زۆر بە پێداگرییەوە داوا لە سەرۆکایەتی ڕێگا و شارسازی ورمێ دەکات لەهەمبەر هاوکاری کردنی کامڕان مەحمود زادە بەرپرسی گشتی لقی ٢ی کۆمپانیای تەعاونی مەسکەنی فەرهەنگیانی مەهاباد هەنگاوی جیددی بنێت.

قازی پوور لەو نامەدا ڕوو لە ئەندازیار موبارەک داوا دەکات بە سرنج دان بە جێبەجێ بوونی قۆناغە یاساییەکانی داواکاری پێدانی زەویەکانی کێوی خەزایی هەموو هەوڵێکیان بخەنە گەر بۆ هاوکاری کردنی لێپرسراوی ئەو پڕۆژەیە کامڕان مەحمودزادە سەبارەت بە جێبەجێکردنی گەڵاڵەی بیناسازی لەسەر کێوی خەزایی.

هەوڵی شێواندنی دێمۆگرافی مهاباد دەدرێت

زەوییەکانی ئەو کێوە مڵکی کۆچکردوو" کەریم یەمین قازیە" و بە ئاسەوارێکی مێژوویی مەهاباد دێتە ئەژمار. ئێستا بە چاوساغی مەحمودزادە و سیامەند قادری و بە بڕیاڕ و فەرمانی نوێنەری ورمێ هەوڵی ئەوە دەدرێت سیما مێژووییەکەی بسڕنەوە.

زەوییەکە ١١ دۆنمە و لە بەشی ١٥ی دابەشکاری جوغڕافیایی شارەوانی مەهاباد، واتە لە بناری کێوی خەزایی هەڵکەوتووە کە زاڵە بە سەر شاری مەهاباد.

لە نامەیەکدا بە ژومارەی ٩٧/١١٢/١٠١٨کە جەلالی مەحمودزادە نوێنەری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٢/٦/٩٧ نووسیویەتی داوای لە پاشایی بەرپرسی ئیدارەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای ورمێ کردووە سەبارەت بەو هەوڵانەی قازیپوور بێتە دەنگ.

هەوڵی شێواندنی دێمۆگرافی مهاباد دەدرێت

بە پێی ئەو وێنانەی پەیامنێری ئاڤاتودەی لە مەهابادەوە ناردوویەتی بە ڕوونی دیارە کە چۆن و لە چەندین شوێنی خەزایی پڕۆژەی بیناسازی هەیە و تائێستا پڕۆژەکە نەوەستێندراوە.

هەوڵی شێواندنی دێمۆگرافی مهاباد دەدرێت