شارەوانی مەهاباد و پڕۆژەی دووکانسازی نایاسایی
ئەمڕۆ سەعات ٨ى بەیانى دووشەممە، سێ کەسى خوار تەمەن ٢٥ ساڵ بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر باڵەخانەى پارێزگاى هەولێرى باشوورى هەرێمى کوردستان و پاش ڕووبەڕووبوونەوەیەکى چەند ساعەتە هەر سێ کەسەکە کوژران، لەم هێرشەکردنەشدا خزمەتگوزارێک کوژرا و سێ پۆلیس و فەرمانبەرێک بریندار بوون.
کاتژمێر ٢:٣٧ خوولەکى یەکشەممە ٣١ى پووشپەڕ، بوومەلەرزەیەک بە هێزى ٩/٥ ڕیختەر تازەئاواى کرماشانى لە ڕۆژئاواى وڵاتى ئێران هەژاند کە لە پێنج کیلۆمەترى قووڵایی زەویدا بووە و زیانى بە ١٠ شار و ١٩٣٠ گوندى ئەو پارێزگا کوردییە گەیاندووە و زیاتر لە ١٠٠ خانووى ڕووخاندووە و زەرەرى پێ گەیاندوون.
بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، بڕیار وایە سبەى ٣١ى پووشپەر مانگرتنى سەراسەرى مۆبایلفرۆشان دەست پێ بکاتەوە.
کوشتن و بریندناربوونى ١٦ ئەندامى ناوچەیی سوپاى پاسداران (جاش) لە بەرەبەریانى ئەوڕۆ شەممە لە ناوچەى مەریوان لە لایەن گرووپێک لە پژاک بووە.