رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە لەسەر هێزەکانمان

ئەمریکا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە لەسەر هێزەکانمان
ڕاپۆرتى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا: هیزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە هەوڵی هەڕەشەکردن لە هێزەکانمان دەدەن
posted onNovember 7, 2018
noدیدگاه

 

بە پێی ڕاپۆڕتێکی کە وەزارەتی بەرگرى ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە هێزەکانی سوپای قودسی ئێران و میلیشیاکانی گرێدراو بەو گرووپە، هەروا هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.

 

 لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە "هیزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە هەوڵی هەڕەشەکردن لە هێزەکانی ئەمریکا دەدەن و لە لایەکی دیکەش ڕێژەی هەڕەشەکردن لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەرز بووەتەوە. دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابڕدوودا بڵاویان کردبووە کە دوای کۆتاییهێنان بە داعش هێزەکانی خۆیان لە سووریە پاشەکشێ پێ دەکەن ، بەڵام دوای ماوەیەک پێداچوونەوەیان بەسەر بڕیاڕەکەیاندا کرد و گووتیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا دەمێننەوە.

شیمانە دەکرێت بنکەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەلنەتەف، سێ سووچکەی سنووری سوریە، عێراق و ئوردون بکرێتە ئامانجی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی. حەوتوی ڕابڕدوو شان ڕایان وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەڕی داعش  بە دەنگی ئەمریکای گوتبوو "سوپای قودس و هێزەکانی سەر بەو ڕیکخراوەیە لە جێگەی هاوکاریکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش هەوڵ دەدەن دەسەڵاتدارانی عێراقی دژی هێزەکانی هاوپەیمانان ببزوێنن".

هەروەها موحەمەد ئەلتەلەع فەرماندەری هێزە کۆماندۆکانی شۆڕشی سووریە کە لە ژێر چاوەدێری هێزەکانی هاوپەیمانان دان لەو بارەوە بە ئاڤاتودەی گووتبو نە کۆماری ئیسلامی و نە هیچ هێزێکی دیکە ناتوانن ناوچەی ئەلنەتف کە لەژێڕ بەڕێوەبەری هاوبەشی ئەوان و هێزەکانی هاوپەیمانانە چ بۆ پشتیوانی لە ڕژیمی ئەسەد و چ بۆ هەڕەشە کردن لە هیزەکانی ئەمریکا بەکار بینن.

سەرەڕای قەیرانی قوڵی ئابووری لە ئێران، کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی رابڕدوودا بە میلیۆن دۆلار لە بودجەی ئێرانی تەرخانی پشتیوانیکردن لە گرووپە تیرۆریستیەکانی عێراق، سوریە، لوبنان و یەمەن کردووە. لە لایەکی دیکە بە پێچەوانەی ویستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکانی خۆی بەڵام تاران سوورە لەسەر پێداگرتن لەو گەڵاڵانە.

 

شایانی باسە سوپای قودس ڕۆژی ١٧ خەرمانان بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شاری کۆیەی باشوری کوردستان کردبوو ئامانجی هێرشێکی مووشەکی کە تێیدا ١٧ کەس بە تایبەت شەش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حیزبە شەهید بوون و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.