رفتن به محتوای اصلی

ئێران پلانى مانەوەى لە سووریا نییە

ئێران پلانى مانەوەى لە سووریا نییە
گەمارۆکان کاریگەرییان لەسەر مانەوەى سوپاى پاسداران لە سوریە دەبێت
posted onNovember 5, 2018
noدیدگاه

 

لە هەنگاوێکى لە ناکاودا، بەرپرسانى باڵاى کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکراى دەکەن "پلانیان نییە بۆ ماوەیەکى درێژ لە سووریا بمێننەوە".

 

هاوکات بەرپرسانى تاران دووبارە بانگەشەی ئەوەیان کردەوە کە "مانەوەیان لەسووریا لەسەر خواستى حکومەتى ئەو وڵاتە بووە، وەک راوێژکار". ئەمەش لەکاتێکدایە لەدواى بەشداریی کردنى راستەوخۆى کۆمارى ئیسلامی لە شەڕى سووریاوە لەساڵى ٢٠١١سەرووى دوو هەزار سەربازی کوژراوە، کە زۆرینەیان لەسوپاى پاسداران و سوپای قودسن، بەشێک لەکوژراوانیش ئەفسەرانى پلە بەرزن.

جگە لە بەشداریی راستەوخۆى سوپاى پاسداران لەجەنگی سووریا، چەندین میلیشیا نزیک لە تاران لەو شەڕە تێوەگڵاون، بەتایبەت لەمیلیشیا ئەفغانی و عێراقییەکان، حزبوڵلای لوبنانیش بەئاشکرا بەرگرى لە ڕژێمەکەى بەشار ئەسەد، سەرۆکى سووریا دەکات. ئەو زانیارییانەش لەلایەن حوسێن سەلامی، فەرماندەى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە دووپاتکراوەتەوە، کە لەلایەن میدیاکانى ئەو وڵاتەوە بڵاوکراونەتەوە بەوەى "وڵاتەکەى هیچ پلانێکى درێژخایەنى نیە بۆ مانەوەى لەسووریا".

لەلایەکى دیکەشەوە لەماوەى رابردوو ئێران لەچەندین شوێنی جوگرافی ژێر دەسەڵاتى ئەسەد، پێگەى سەربازی و قەڵغانی مووشەکی دروستکردووە، بەتایبەت لەنزیک سنوورى ئیسرائیل و سووریا. هەنگاوەکانى تاران هاوکاتە لەگەڵ فشارەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کشانەوەى یەکجاری هێزەکانى ئەو وڵاتە لەململانێیەکانى سووریا، کە زۆربەى وڵاتانى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتى بەشێوەیەکى راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بوونیان هەیە.

واشنتۆن لەرێگەى رووسیاوە فشارەکانى دژى ئێران بەکارهێناوە، بۆ ئەوەى لەبرى هێزەکانى ئەو وڵاتە مۆسکۆ هێزەکانیان بڵاوە پێبکات، بەتایبەت نزیک سنوورەکانى تەل ئەبیب. بەو هۆیەوەش ئەلیکساندەر لاڤرینتییڤ، نێردەى مۆسکۆ بۆ تاران کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە ئەنجام داوە، تاوەکو تاوتوێی پرسى لوتکەى باڵاى رووسیا، تورکیا، فەرەنساو ئەڵمانیا ئەنجامبدات و راسپاردەکانى بگەرێنرێتەوە بۆ ئێران.