رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى بۆ تۆڵەسەندنەوە خەڵک بۆ خۆکوژى تۆمار دەکات

کۆمارى ئیسلامى بۆ تۆڵەسەندنەوە خەڵک بۆ خۆکوژى تۆمار دەکات
AvaToday caption
posted onJanuary 6, 2020
noدیدگاه

 

بە پێى چەند بەڵگەیەک کە دەست تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى کەوتووە، کۆمارى ئیسلامى هەوڵى ڕاکێشانى لاوان دەدات بۆ ئەوەى لە تۆڵەى قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس و ئەبوو مەهدى موهەندیس جێگیرى سەرۆکى حەشدى شەعبی، ناوى خۆیان تۆمار بکەن بۆ خۆتەقاندنەوە.

 

لە یەکێک لەو فۆڕمانەى کە دەست ئاڤاتودەى کەوتووە و پێدەچێت یەکێک لە گرنگترینیان بێت، داوا لە خۆبەخشەکان کراوە کە "دژ بە کێ خۆیان بتەقێننەوە؟!" و لە بەرامبەریشدا بژاردەى "ئەمریکا" و "'ئیسرائیل" و "دەستدرێژیکەران بۆ وڵاتانى ئیسلامى" دانراوە.

بەڵگەگەکاتننن

فۆڕمەکە بە ناوى "فۆڕمى ئۆپەراسیۆنى شەهیدبوون دژى بە ئەمریکا و ئیسرائیل"ـە. هەر لە فۆڕمەکەدا هاتووە کە "هەر پیاوێک یا لاوێک یا ژنێک یا کوڕ و کچێک بیهەوێت لە ڕێگەى بەرژەوەندییەکانى گەلەکەى گیانى خۆى بەخت بکات، ئەوپەڕى شانازییە".

فۆڕمەکەى دیکە ناوى "یارانى ئەخیرولزەمان"ـە کە بۆ ئەو کەسانەیە ئامادەن بچن بۆ "تۆڵەسەندنەوە قورس"ـەکەى خامنەیی.

ئەمە دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبوو مەهدى موهەندیس دێت کە ڕۆژى هەینى ئەمریکا لە ڕێگەى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە و بە مووشەمى لەیزەرى، کە لە لوبنانەوە دەگەڕانەوە بەغدا و لە ڕێگەى فڕۆکەخانە بوون کردنیە ئامانج و کوشتنى.