رفتن به محتوای اصلی

ڕێگاوبانەکانی ئێران کوشتارگەی ئێرانییەکان

ڕێگاوبانەکانی ئێران کوشتارگەی ئێرانییەکان
AvaToday caption
posted onJune 8, 2019
noدیدگاه

 

ڕێگاوبانەکانی ئێران بە هۆی پێڕانەگەیشتنی کۆماری ئیسلامی و سەرقاڵبوونی بە کردەوە تێکدەرانەکانی لەوڵاتانی دیکەی ناوچەکە و خەرجکردنی هەموو سامانی ئێرانییەکان لە سووریا و لوبنان و عێراق و یەمەن، ڕۆژانە کوژراو و برینداری زۆری لێدەکەوێتەوە.

 

بەپێ هەندێ ئاماری فەرمی ناوەندە پەیوەندیدارەکان، ساڵانە ٨۰۰ هەزار ڕووداوی هاتوچوو لە ڕێگاوبانەکانی ئێران ڕوو دەدا کە ناونجی کوژراوەکانی ڕۆژانە ٤۳ کەس واتا ۱٦ هەزار کەس لە ساڵدایە. بەپێ ئامارێکی دیکە ڕێژەی کوژراوانی ڕووداوە هاتوچۆ لە ساڵی ۹۷ لە ئێران ۲٨ هەزار کەس بووە کە ڕەقەمێکی زۆر گەورەیە و پیشاندەری دۆخی قەیراناوی ڕێگاوبانەکانی ئێرانە.

بەپێ ئاماری پولیسی ڕێگاوبانی کۆماری ئیسلامی ماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوو واتا لە ساڵی ٨۷ تا ۹۷ ، ۲۷۷ هەزار کەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ کوژراون و هەروەها ٤ ملیۆن و ٥۹۱ هەزار و ۳۰۷ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، بریندار یان کەمئەندام بوونە و یان چەندین ڕۆژ لە نەخۆشخانەکان هێڵراونەتەوە.

درەوشانەوەى ئێران لە نەخشەى مەرگى نێو ڕێگەوبانەکانى دونیا

درەوشانەوەى ئێران لە نەخشەى مەرگى نێو ڕێگەوبانەکانى دونیا

هەروەها بەپێ ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە تەنیا ڕێژەی کوژراوانی ڕووداوی هاتوچۆ لە پشووی نەورۆزدا لە ماوەی ئەم ۱۰ ساڵە ۱۱ هەزار و ٨۷۰ کەس بووە، واتا ۹۰ کەس لە یەک ڕۆژدا. ئێران یەکێک لە وڵاتانی مەترسیداری دونیایە لە ڕووى شوفێرییەوە. بەپێ ڕاپۆرتێک کە ناوەندى توێژینەوەى بیمەی ناوەندی ئێران بڵاوی کردووتەوە، لە نێوان ۱۹۰ وڵاتی دونیا، ئێران پاش سیرالێئۆن زۆرترین ڕێژەی کوژراوانی نێو کارەساتەکانى ڕێگاوبانی هەیە.

دۆخی ڕێگاوبانەکانی ئێران قەیراناوییە و تا ئێستا گرنگییەکی ئەوتۆی لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە بە خۆی نەبینیوە. جێگری فەرماندەی ناجا لە وتووێژێکى لەگەڵ هەواڵدەری مەشرق گوتوویەتى: ژمارەى ئۆتۆمۆبێل لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا چەند هێندە زیادى کردووە و هاتوچۆکانیش زۆرتر بوونە، بەڵام توانای ڕێگاوبانەکانی ئێمە زیادی نەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی هەڵکشانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ. نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبان لە ئاستێکی نزمدایە. پێشتر ٦ هەزار کامێرا لە شەقامەکان بۆ کونتڕۆڵکردنی ئۆتۆمۆمبێلەکان دامەزرا بوو، بەڵام ئێستا لە جیاتی ئەوەی زۆرتر بێتەوە ئەم ڕێژەیە بووەتە ۲ هەزار کامێرا.

هێڵکارى مردن بە هۆى کارەساتى نێو ڕێگاوبانەکان لە ساڵى ١٣٩٦

هێڵکارى مردن بە هۆى کارەساتى نێو ڕێگاوبانەکان لە ساڵى ١٣٩٦

جێگری فەرماندەی ناجا هەروەها ئاماژە بە ۲٨هەزار کوژراو بە بۆنەی ڕووداوی هاتوچۆ لەساڵی ۹۷دا گوتی: دۆخی ڕێگاوبانەکانی ئێران زۆر قەیراناوییە و ئەگەر پاڵپشتیێکی جددی لەم بوارە لە داهاتوودا نەبێت دەبێ چاوەڕێ زیاتربوونی ئەم ڕووداوانە بین.  جیا لە خراپبوونی دۆخی ڕێگاوبانەکان، پیشەسازی ئۆتۆمۆبێلسازى ئێران لە ئاستێکی زۆر نزمدایە و پراید کە ئۆتۆمۆبێلێکى نیشتمانیی ئێرانە، کەمترین ئاستی ئەمنی هەیە بۆ سەرنشینەکانى. بۆیە لە نێو ئۆتۆمۆبێلەکاندا بەرزترین ئاستی خراپبوون و کارەساتى هاتوچۆیی هەیە. هەروەها بە هۆی گەندەڵی و تێچوونی زۆری گومرک بۆ هێنانى ئۆتۆمۆبێلی دەرەکی، خەڵکی ئێران توانای کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە مۆدێل بەرزە بیانیانەیان نییە و بەردەوام خەڵکی ئاسایی تووشی بەڕێوەبەرایەتی هەڵە و گەندەڵی کۆماری ئیسلامی دەبنەوە، چونکە دەوڵەمەندان و منداڵى ئاخوندەکان خۆیان دەتوانن تێچووى نوێترین ئۆتۆمبێلى دونیا بدەن.

ئەوەی کە ڕوونە ماوەی ئەم دە ساڵە لە ئێراندا ۲۷۷ هەزار کوژراوی ڕووداوی هاتوچۆمان هەبووە. ماوەی ۷ ساڵ شەڕی سووریاش ٤۷۰ هەزار کوژراوی لێکەوتووتەوە. ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی جیاوازیی گرانی و کەمبوونەوەی شتومەکە سەرەکییەکان لەم دوو وڵاتە بە هۆی دوو کارەساتی جیا، دەبینین مانەوەی کۆماری ئیسلامی چەند خەڵکی ئێرانی تووشی خەسار کردووە کاتێ وەک غەنیمە بۆ پەرەپێدان بە ئایدیۆلۆژیاکەی خۆی و کردەوەی تێرۆریستییانە  لە وڵاتانی ناوچەکە، چاو لە ئێران دەکا.

هێڵکارى مردن بە هۆى کارەساتى نێو ڕێگاوبانەکان لە ساڵى ١٣٩٧

هێڵکارى مردن بە هۆى کارەساتى نێو ڕێگاوبانەکان لە ساڵى ١٣٩٧