رفتن به محتوای اصلی

ناتۆی عەرەبی پێک دیت و گەمارۆکانی ئەمریکا چۆک بە کۆماری ئیسلامی دادەدەن

ناتۆی عەرەبی پێک دیت و گەمارۆکانی ئەمریکا چۆک بە کۆماری ئیسلامی دادەدەن
AvaToday caption
دۆنالد ترامپ گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن زاید جێگری شای ئیمارات هەبووە.
posted onApril 20, 2019
noدیدگاه

 

بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی سپی، دوو لایەن لەسەر پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە ئیمارات، بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکانی ناوچە و هەروەها کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی پێکەوە دانوسانیان کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ترامپ و جێگری شای ئیمارات سەبارەت بە کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران قسەیان کردووە. دوو لایەن هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی ئیمارات لە بازاڕی جیهانی وزە وەک یەکێک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ئاڵوگۆری بیروڕایان کردووە. لە لایەکی دیکە مایل پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە.

مۆرگان ئۆرتێگاس، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی، مایک پۆمپئۆ لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەی خۆی سەبارەت بە کۆمەڵێک پرس و بە تایبەت ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کارە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچە و بە تایبەت لە لوبنان قسەیان کردووە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو دانیشتنە سپاسی هاوتا ئیماراتییەکەی خۆی کردووە بە هۆی پشتیوانی لە مارتین گریفێس نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە کۆتایی قسەکانیاندا دوو لایەن ڕێککەوتنیان کردووە کە لایەنەکانی بەشدار لە شەڕی یەمەن دەبێ پابەندی ڕێککەوتن و دانوسانەکانی سوید ببن و هەروەها سەبارەت بە ئاشتی لە لیبیا و سودان وتووێژیان کردووە.