رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى بە مەبەستى ڕزگاربوون لە گەمارۆکان سنوورەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکاتەوە

کۆمارى ئیسلامى بە مەبەستى ڕزگاربوون لە گەمارۆکان سنوورەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکاتەوە
AvaToday caption
posted onApril 7, 2019
noدیدگاه

 

کۆمارى ئیسلامى کە گەمارۆ توندەکانى ئەمریکاى لەسەرە و بەمەیش ئابوورییەکەى بەرەو مایەپووچى چووە، ئەو خاڵە سنوورییانە دەکاتەوە کە پێشتر و بەدەستى ئەنقەست نەیدەکردنەوە.

 

خاڵى سنوورى شۆشمێ کە لە نێوان ڕۆژهەڵاتى کوردستان و هەرێمى کوردستانە، لەمێژە لە لایەن هەرێمى کوردستانەوە ئامادەکارى بۆ دەکرێت بۆ ئەوەى بکرێتە خاڵێکى نێودەوڵەتى و بکرێتەوە، بەڵام کۆمارى ئیسلامى لەبەر نەبووژاندنەوەى هەرێمى کوردستان و گوێپێنەدان بەم هەرێمە کوردییە، ئەم داواکارییەى حکومەتى هەرێمى پشتگوێ و خاڵە سنوورییەکەى نەدەکردەوە.

بەڵام پاش پاڵەپەستۆ گەورەکانى سەرى لە ڕووى ئابوورییەوە، ئێستا بە ناچارى خوازیارى کردنەوەى چوار خاڵى سنوورییە له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕیار وایە ١٥ی ئەم مانگە خاڵى سنووری شۆشمێ بکرێتەوە.

لە هەرێمى کوردستانیشەوە، نوێنه‌ری ١٢ وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراق و هەرێم لە پارێزگاى سلێمانی کۆ بوونەوە بۆ ئەوەى ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی بهنێودەوڵەتیکردنی هەریەک لە خاڵە سنوورییەکانى شۆشمێ و پشتە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و کێلێ و سەیرانبەن لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئامادە بکەن.