رفتن به محتوای اصلی

پیلانی قایمقام و ئیتلاعاتی سەردەشت بۆ قۆڵبەستکردنی چالاکانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز

پیلانی قایمقام و ئیتلاعاتی سەردەشت بۆ قۆڵبەستکردنی چالاکانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2019
noدیدگاه

 

دوای ئەوەی ڕێکخڕاوی بە ڕووی زاگرۆسی شاری ڕەبەت داوای ڕێگەپێدانى بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزیان لە قایممەقامی ئەو شارە کردبوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە قایمقامەوە تەلەفۆنیان بۆ دەکەن و پێیان دەڵێن "وەرەن بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدانەکەتان".

 

دوای ئەوەی چالاکانی مەدەنی سەردانی قایمقامی سەردەشت دەکەن لە لایەن هێزێکی ئیتلاعات و ئەماکینی ئەو شارەوە گەمارۆ دەدرێن و هەڕەشەی قۆڵبەستکردنیان لێدەکەن. کادرەکانی ئیتلاعات بەو چالاکانەیان ڕاگەیاندووە ئەگەر واز لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز نەهێنن، ئەوە ئیزنی ڕێکخراوەکەشتان لێ دەستێنینەوە".

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی لە ترسی نەورۆز و ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بەو بۆنەوە لە دوو حەفتە بەر لە ئێستاوە دەستی کردووە بە بانگهێشتی چالاکانی مەدەنی و هەڕەشەلێکردنیان کە نابێ لەو ڕۆژەدا هیچ کارێک بکەن.

 

لە وەڵامی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیدا بە دەیان بانگەوازی بەڕێوەچوونی نەورۆز لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کراونەتەوە کە هەندێکیان لە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى دەبینرێن و خەڵک بە جۆشێکی گەورەوە خۆیان بۆ ئەو بۆنە نەتەوەییە ئامادە کردووە.