یەکێک لەو دروشمانەی کە خانەنشینکراوان لەبەردەم پەرلەمانى ئێران دەیانگووتەوە بریتیى بوو لە "حەقدەستەکانمان بە ڕیاڵە و تێچووی ژیانمان بە دۆلارە"، و بەو شێوە لە بەرامبەر هەلومەرجی ناخۆشی ژیانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
کۆمەڵیک خانەنشین بۆ جارێکی دیکە لەبەردەم بینای پەڕلەمانی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست. ناڕازیانی ئەو خانەنشینانە، ڕۆژی یەکشەممە ٥ ڕەشەممە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هەلوومەرجی خراپی ئابووری لە چەند مانگی ڕابڕدوو و پێڕانەگەیشتن بە داواکارییەکانیان بە تایبەت زیادنەکردنی مووچەى خانەنشینی بە گردبوونەوە لەبەردەم پەڕلەمانی کۆماری ئیسلام بەروە ڕێکخڕاوی بەرنامە و بودجە کەوتنە ڕێگە.
ناڕازییان بە لەدەستگرتنی پلاکارد و دەستنووسی هەڵگڕی نێوەرۆکی داواکارییەکانیان، درووشمی "حەقدەستەکانمان ڕیاڵی/ تێچووی ژیانمان دۆلاری"، "خانەنشین ڕاپەڕە/ دژی ستەم و هەڵاواردن" ، " گەندەڵی کەم بێتەوە/ کێشەکانمان چارەسەر دەبن" و "هاوار هاوار لەو هەموو ستەمەیان" گووتەوە و خوازیاری ئازادی مامۆستایان و کرێکارانی قۆڵبەستکراو بوون.
ئەو کۆبوونەوە سێنفیانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کێشەکانی تایبەت بە بژێوی ژیان و وەرنەگرتنی مووچە لە ساڵانی ڕابڕدوودا و بە دوای چوونەسەرێی ئاستی کێشە ئابوورییەکان لە ئێراندا زیاتر بوونە.