ڕێبوار ماراوی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "ماراو"ی سەر بە شاری کامێران و دانیشتووی تاران، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران سزای زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو کە لە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا دەسبەسەر کرابوو، لە قۆناغی سەرەتاییدا لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی دژ بە ئەمنییەتی وڵات" بە ١٠ ساڵ زیندانی داسەپاو مەحکووم کرابوو.
ئەم سزایە دواتر لە لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران بۆ ٦ ساڵ زیندانی داسەپاو و ٤ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو گۆڕدرا.
ڕێبوار ماراوی لە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی تاران گەورە گوازرایەوە و دوای زیاتر لە یەک مانگ، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.