
AvaToday caption
کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی نادیه موراد براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی کە ناوى "دوایین کچ"ـە، لە لایەن دەزگاى وەشانى "کتێبی کووچه" کراوە بە فارسى کە ژیاننامە و بیره‌وه‌رییه‌کانی نادیە مورادی کچه ئێزدی دانیشتووی هەرێمى کوردستانى لەخۆ گرتووە.
ئه‌م کتێبه له لایه‌ن مه‌حبووبه حسێن زاده وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و ئه‌مه‌ل کلونی پارێزه‌ری نادیه موراد پێشه‌کی له‌سه‌ر نووسیوه. نادیه موارد له گوندی کۆجۆی شه‌نگال له دایک بووه و ساڵی ۲۰۱۴ له لایه‌ن داعشه‌وه به که‌نیزی ڕفێنرا و دواتر هه‌ڵات و چیرۆک به‌سه‌رهاتی خۆی و تاوانەکانى داعشی بۆ جیهان ئاشکار کرد. ساڵی ۲۰۱۸ ش خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی پێ درا.