Skip to main content

نادیە موراد لە ئێرانە

نادیە موراد لە ئێرانە
AvaToday caption
posted onFebruary 11, 2019
nocomment

 

کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی نادیه‌ موراد براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی کە ناوى "دوایین کچ"ـە، لە لایەن دەزگاى وەشانى "کتێبی کووچه‌" کراوە بە فارسى کە ژیاننامە‌ و بیره‌وه‌رییه‌کانی نادیە مورادی کچه‌ ئێزدی دانیشتووی هەرێمى کوردستانى لەخۆ گرتووە.

ئه‌م کتێبه‌ له‌ لایه‌ن مه‌حبووبه‌ حسێن زاده‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی  و ئه‌مه‌ل کلونی پارێزه‌ری نادیه‌ موراد پێشه‌کی له‌سه‌ر نووسیوه.  نادیه‌ موارد له‌ گوندی کۆجۆی شه‌نگال له‌ دایک بووه‌ و ساڵی ۲۰۱۴ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌ که‌نیزی ڕفێنرا و دواتر هه‌ڵات و چیرۆک به‌سه‌رهاتی خۆی و تاوانەکانى داعشی بۆ جیهان ئاشکار کرد. ساڵی ۲۰۱۸ ش خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی ‌پێ درا.