رفتن به محتوای اصلی

سنە؛ دەستبەسەرکرانی سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستای قوتابخانە و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

سنە
posted onAugust 3, 2025
noدیدگاه

 

سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستا، چالاکی مەدەنی و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری سنە، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ڕۆژی شەممە ۱۱ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستای تەمەن ۵۸ ساڵی قۆناغی ناوەندی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.