
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەرزانبوونی نرخی نان ئەمڕۆ چوارشەممە نانەواخانەكانی سەقز مانیان گرت و دەرگاكانیان داخست.
كێشەی نانەواكان بۆ چەند هەفتە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، كاتێك لە بەردەم قایمقامییەت كۆبوونەوە و داوای گرانكردنی نانیان كرد.
هەرچەندە دەگوترێت پارێزگا (ئوستانداری) ڕەزامەندیی لەسەر بەرز كردنەوەی نرخەكە داوە، بەڵام ڕاگەیاندنی فەرمیی نرخە نوێیەكە بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسڕائیلەوە دواخراوە.
لە ماوەی ڕابردووشدا هەندێك نانەواخانەكان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ نانیان بە نرخی نوێ و هەر نانێك بە هەزار تمەن فرۆشت، بەڵام لەلایەن قایمقامییەتەوە ناچار كران بگەڕێنەوە بۆ نرخی پێشتر.
ئێستا كە دۆخەكە ئارام بووەتەوە، نانەواكان داوای ڕاگەیاندنی فەرمیی نرخی نوێ دەكەن.