رفتن به محتوای اصلی

عەرەبستان و چین، پڕداهاتترین کۆمپانییاکانی بواری نەوت و گازیان له ساڵی ٢٠٢٣ هەبووه

عەرەبستان و چین، پڕداهاتترین کۆمپانییاکانی بواری نەوت و گازیان له ساڵی ٢٠٢٣ هەبووه
ڕەسمی ئارشیڤی
posted onApril 8, 2024
noدیدگاه

بەپێی نوێ‌ترین ریزبەندیی پڕداهاتترین کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گازی دنیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیه، کۆمپانیای ساینۆپیکی چینی و کۆمپانیای نیشتمانیی چین، پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پڕداهاتترین کۆمپانییاکانی ئەم بوارەیان بەدەستهێناوه.

بەپێی ئەم راپۆرته، ریزبەندیی ١٠ وڵاتی پڕداهاتی دنیا دیاریکراوه و کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا به داهاتی ٥٥٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی وەکوو پڕداهاتترین کۆمپانیایی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز دەستنیشانکراوه.

کۆمپانیای ساینۆپیکی چین لە ریزبەندیی دووەم کۆمپانیای پڕداهاتدا دێت کە لەو ساڵەدا ٤٨٠ ملیار دۆلار له ڕێگای فرۆشتنی بەرهەمەکانی دیکەی نەوت و گاز وەکوو بەنزین، لاستیک، نەوتی سپی و دەیان جۆر بەرهەمی تر، قازانجی هەبووه.

"پێترۆچاینا" بە ٤٨٠ ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەمدا دێت کە بە کۆمپانیای نیشتمانیی چین ناسراوە و ٥٠ لەسەد تا ٦٠ لەسەد لە بەرهەمهێنانی نەوت و گازی چین دابین دەکات.

بزرگترین شرکت‌ های نفت و گاز جهان براساس درآمد + اینفوگرافی

کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمەریکی بە ٣٩٨ ملیار دۆلار لە ریزبەندیی چوارەم و شێڵی بەریتانیا بە داهاتی ٣٨١ ملیار دۆلار لە ریزبەندیی پێنجەم کۆمپانیادا دێت.

بەگوێرەی ئەم ڕاپورته کۆمپانیای تۆتاڵی فڕەنسا بە داهاتی ٢٦٣ ملیار دۆلار لە ریزبەندیی شەشەم و کۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم بە داهاتی ٢٤١ ملیار دۆلار لە ریزبەندیی حەوتەم و شێڤرۆنی ئەمەریکا بە ٢٣٥ ملیار دۆلار لە پلەی هەشتەمدا دێت.

هەر یەک لە کۆمپانیاکانی ڤالڕۆ ئینرژیی ئەمەریکی بە ١٧٦ ملیار دۆلار و فیلیپسی ئەمەریکی بە ١٦٩ ملیار دۆلار لە ریزبەندیی نۆیەم و دەیەمی کۆمپانیاکانی دنیا هەڵکەوتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین داهاتیان هەبووە.