رفتن به محتوای اصلی

ئەمرۆ ساڵیادى شەهیدبوونى ئیبراهیم لوتفوڵاهییە

ئەمرۆ ساڵیادى شەهیدبوونى ئیبراهیم لوتفوڵاهییە
AvaToday caption
posted onJanuary 15, 2023
noدیدگاه

‏ئەمرۆ ساڵڕۆژى شەهیدبوونى ئیبراهیم لوتفوڵاهی ـ خوێندکارى بەشى یاسا کە لە ژێر ئەشکەنجەى تیرۆریستەکانى خامنەیی لە ئیتلاعاتى سنە چووە ڕیزى کاروانى شەهیدانەوە

 ئیبراهیم کە خوێندکارى دواتێرمى مافى زانکۆى پەیامى نوورى سنە بوو، لە ١٦ى بەفرانبارى ٨٦ و لەسەر تاقیکردنەوە، لە لایەن ئیتلاعاتى سنە ڕفێنرا و دواى ٩ ڕۆژ لە ئازار و ئەشکەنجە، ڕێکەوتى ٢٥ بەفرانبار و لە هەمان ساڵ، تەلەفۆن دەکرێت بۆ ماڵەوەیان و پێیان ڕادەگەیێنن کە ئیبراهیم خودکوژى کردووە.
هەر ئەو ڕۆژە دەیانبەنە گۆڕستانى مجەمەدى سنە و بە بنەماڵەکەى دەڵێن ئەمە گڵکۆى ئیبراهیمە، لە کاتێکا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان نەدا تەرمەکەى ئیبراهیم ببینن. لە کاتێکدا پزیشکى دادى پشتڕاستى کردبووەوە کە کەللە سەر و لووتى ئیبراهیم شکێنراوە و بەم هاودژیانەى پزیشکى دادى و کەیسەکەى ئیتلاعات، دەرکەوت کە ئیبراهیم لە ژێر ئەشکەنجە شەهید کراوە.
 کەچى ئەمجەدى دادستان و ئەمیرى جێگرەکەى لە سنە (ئەوکات) بە بنەماڵەى ئیبراهیمیان گوتبوو کە لە خۆکوژییەکەى ئیبراهیم فیلم و وێنەمان هەیە، کەچى ئەویش دەرکەوت کە دواى کوشتنى لە ژێر ئەشکەندە، بە مردوویی هەڵواسراوە و وێنە و ڤیدیۆى لێ گیراوە!
دواتریش بنەماڵەکەى زانییان کە کەسێک بە ناى مەوللاوەلى بە ناوى خوازراوى هاتفى ـ خەڵکى سریشاواى قروە کە لێپرسەرەوەى ئیبراهیم بووە، دەستى لەم تاوانە هەبووە. تا ئێستاش بنەماڵەى ئیبراهیم چاوەڕوانى ئەو کاتەن کە کەیسەکەى بهێننەوە گۆڕێ و تاوانباران سزا بدرێن.