رفتن به محتوای اصلی

کۆمەڵێک شانۆنامەى کوردی وەرگێڕدرایە سەر زمانى فەرەنسی

کۆمەڵێک شانۆنامەى کوردی وەرگێڕدرایە سەر زمانى فەرەنسی
AvaToday caption
posted onJanuary 15, 2023
noدیدگاه

ئاڤا تودەى - پاریس

نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئێوارەکۆڕێکی بۆ ناسناندنى کتێبێکى نووسەرى کورد شوان جەعفەر ساز کرد کە کۆمەڵێک شانۆنامەى کوردی وەرگێڕاوەتە سەر زمانى فەڕەنسى.

لەو مەراسیمەدا، کە کۆمەڵێک ڕووناکبیر و کەسایەتیی فەڕەنسی تێیدا ئامادەى بوون، شوان جەعفەر باسى لە پڕۆسەى وەرگێڕانى حەوت شانۆنامەى کۆمەڵێک نووسەرى ناوداری کورد کردووە، کە کاری وەرگێڕانى بۆ کردوون، لەوانە "مەم و زینی ئەحمەدی خانی، بووکەبەبارانەی ئەحمەد سالار، کاردۆی کەمال هەنگێرا، وێرانەی کامەران ڕەئووف"، هەروەها دوو شانۆنامەى بەناوەکانى "سێبەرەکانى بەغدا و کوردبوون"ـیشن کە لە نووسینى خوودی وەرگێڕەکەن.

ئەو نووسەرە لە درێژەى کۆڕەکەیدا باسى لە کۆمەڵێک ئاستەنگی وەرگێڕانەکەى کرد، بەتایبەت لە گواستنەوە و وەرگێڕانى پەندی پێشینانى کوردی بۆ سەر زمانى فەرەنسی، کە ئەوەش لە مانا ڕاستەقینەکەى خۆى دەردەچوون و، هەوڵی داوە هاوشێوە و جێگرەوەى گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەى رابردوو لەلایەن بەشێک لەناوەندە کلتووریی و رووناکبیرییەکانى کورد، چەندین کتێبی کوردی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانى فەرەنسی و، بوونەتە جێی خۆشحاڵى زۆربەى خوێنەرە فەڕەنسییەکان

شوان جەعفەر، جەختى لەوەش کردەوە "لە کاتی باسکردنى شانۆنامەى کوردی لەگەڵ چەندین مامۆستایانى شانۆی فەڕەنسی، ڕووبەڕووى چەندین پرسیاری سەرەنجڕاکێش بووەتەوە، بەتایبەت تاچەند شارەزایی هەبووە لە شانۆکانى وڵاتانى ئاسیاو جیهان". بە گووتەى خۆى " ئەو پرسانە دەروازەیەکى گرنگ بووە، بۆ چوونە نێو قوڵایی جیهانی شانۆنامەکانى وڵاتانى دیکە".

کتێبەکەى نووسەر لە دووتوێی ٢٤٨ لاپەرەدا بوو و لەلایەن دامەزراوەیەکى فەرەنسی چاپ کراوە. دواى تەواوبوونى کۆڕەکە، مەراسیمی واژۆکردنى سەر کتێبەکە لەلایەن شوان جەعفەرەوە دەستى پێ کرد.

 

فەڕەنسا ١

فەڕەنسا ٢