AvaToday caption
شەوی ڕابردوو، ٢٨ی گەڵاڕێزانی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاوایی چیانە سەر بە شاری پیرانشار و دوو کەس بە ناوەکانی زاهیر پەسوپیش و براکەی بە ناوی فاروق پەسوپیش دەستبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە.
تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ هاووڵاتی پیرانشاری دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەرکرانیان ناڕوونە.
نەجمەدین سوخەنوەر، شۆڕش عەبدووڵلا نەژاد، سەلاح ئاجی و ڕەحمان ئاجی خەڵکی ئاوایی گەرگولی سەرێ و دوو کەسی دیکەی خەڵکی شیناوێ بەناوەکانی عەلی جۆڵا و سمایل حاجی عەبدوڵلا ئەو شەش کەسەن کە لە لایەن ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کراون.