رفتن به محتوای اصلی

نەتانیاهۆ ڕازى بوو بە فرۆشتنى چەکوچۆڵى پێشکەوتووى ئەمریکا بە ئیمارات!

نەتانیاهۆ ڕازى بوو بە فرۆشتنى چەکوچۆڵى پێشکەوتووى ئەمریکا بە ئیمارات!
AvaToday caption
posted onSeptember 4, 2020
noدیدگاه

بەرپرسێکى ئاگادار بە ڕۆژنامەى ئەمریکایی نیویۆرک تایمزى گوتووە کە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە دانیشتنێکى تایبەت ڕەزامەندى خۆى دەربڕیوە بە گەڵاڵەکەى دەوڵەتەکەى دۆناڵد ترامپ بۆ فرۆشتنى فڕۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەکانى ئێف ـ ٣٥ کە ڕادار ناتوانێت بیاندۆزێتەوە بە ئیماراتى یەکگرتوى عەرەبی.

 

بنیامین نەتانیاهۆ بەرامبەر کامێرا ڕازى نەببوو بە فرۆشتنى چەکى پێشکەوتووى ئەمرکیا بە ئیماراتى یەکگرتوو، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕەزامەندیدانى ئێستاى نەتانیاهۆ بە فرۆشى فڕۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەکانى ئێف ـ ٣٥ کە ڕادار ناتوانێت بیاندۆزێتەوە بە ئیماراتى یەکگرتوى عەرەبی، لە نێو ئیسرائیل هەندێک کاردانەوەى بە دوادا هاتووە.

ڕاپۆرتە "لەقاودەرەکان"ى ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکان لەبارەى پێدانى فڕۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەکانى ئێف ـ ٣٥ بە ئیماراتى یەکگرتوى عەرەبی و "ئاگادارى پێشووى بنیامین نەتانیاهۆ لەم بابەتە"، بووە هۆى مشتومڕ لە نێو ڕابەرانى ئیسرائیلى. سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ئەم بابەتەى بە توندى ڕەت کردبووەوە.

هاوکات وەزیرێکى باڵاى ئیسرائیل گوتبووى کە بەهێزکردنى لایەنى سەربازى ئیمارات لە بەرامبەر ئێرانە و نابێت ئیسرائیل نیگەران بێت. ئیمارات و ئیسرائیل دواى "ڕێککەوتننامە مێژوویی"ـیەکەى کە دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستیان بە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان کردووە.

ڕۆژنامەى ئیسرائیلى یەدعوت ئاخروونوت، پشتبەستن بە قسەى هەندێک بەرپرسى ئەمریکی و ئیماراتى بێ ئەوەى ناویان بهێنێت، بڵاوى کردەوە کە بابەتى چارەنووسساز بۆ ئیمارات لە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل، جگە لە ناچارکردنى بنیامین نەتانیاهۆ بە وەستاندنى وەسەرخستنەوەى ٣٠%ى زەوییەکانى فەلەستینى لە دەوروبەرى ڕووبارى ئوردن بە خاکى ئیسرائیل، وەرگرتنى فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی ئێف ـ ٣٥و چەکى دیکەى پێشکەوتووى ئەمریکا بوو.

ئەمریکا پێشتر ڕازى ببوو کە ٥٠ فڕۆکەى پێشکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست تەنیا بداتە ئیسرائیل و لەم دوو ساڵەى دوایی ٢٦ دانەیان گەیشتوونەتە دەستى ئیسرائیل

ئەمریکا لە شەڕى ساڵى ١٩٧٣ى زایینییەوە لە نێوان میسر و سوریە و بە پشتیوانى عێراق و ئوردن بەرامبەر ئیسرائیل، دڵنیایی دا کە "باڵایی سەربازى ئیسرائیل" لە هەموو مامەڵە چەکییەکانى ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانى دیکە پارێزراو بێت!