رفتن به محتوای اصلی

چالاکێکی سیاسی کورد لە وڵاتی سوید مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

چالاکێکی سیاسی کورد لە وڵاتی سوید مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە
AvaToday caption
posted onSeptember 2, 2020
noدیدگاه

چالاکی سیاسی کورد مەسعود فەتحی کە تەمەنی ٣٠ ساڵە و خەڵکی سەرپێڵ زەهاوە، دوای ٥ ساڵ مانەوە لە وڵاتی سوید، لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە پێی ڕاگەیەندراوە کە دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

 

مەسعود فەتحی کە ئێستا ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە  بە هۆی گوشاری دامودەزگا ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ماوەی ٥ ساڵە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جێ هێشتووە و بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری لە وڵاتی سوید دەژی.

بە گووتەی ئەو پەنابەرە کوردە، "ئەگەر پۆلیسی سوید بیدۆزێتەوە دەستبەسەری دەکەن و دیپۆرتی وڵاتی ئێرانی دەکەنەوە. مەسعود دەڵێ خۆم شاردووەتەوە و نازانم هەتا کەی دەتوانم بەو شیوە بژیم".

فەتحی بە ئاڤاتودەی گووت: بە هۆی ئەو چالاکییە سیاسییەى کە هەمبووە ئەگەر بمگەڕێننەوە بۆ ئێران، مەترسی لەسەر گیانم درووست دەبێ. سەرەڕای ئەوەش من لەوەتای وڵاتم جێهێشتووە ئەندامی کۆمەڵەم و ئەندام بوون لە پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم هەموومان دەزانین سزاکەی چییە.

ئاڤاتودەی داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆست و هەموو چالاکانی تایبەت بە مافی پەنابەران دەکات لەسەر دۆسیەی ئەو پەنابەرە کوردە هەڵوێستیان هەبێ و هاوکاری بن بۆ ئەوەی بتوانێ ژیانێکی ئازاد و دوور لە ترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێران بۆخۆی دابین بکات.