رفتن به محتوای اصلی

ئایا ئیسرائیل ئامادەى هێرشێکى گەورەى ئاسمانییە بۆ سەر ئێران؟!

ئایا ئیسرائیل ئامادەى هێرشێکى گەورەى ئاسمانییە بۆ سەر ئێران؟!
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2020
noدیدگاه

ئیسرائیل داواى لە ئەمریکا کرد تا پڕۆسەى پێدانى فڕۆکە سووتەمەنیبەرەکان خێراتر بکات. دەوڵەتى ترامپ ڕازى بووە بە فرۆشى سووتەمەنى تایبەتى فڕۆکە جێتەکان بە ئیسرائیل کە بەهاکەى ٣ ملیار دۆلارە.

 

ئیسرائیل تودەى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوى کردووەتەوە: "ئیسرائیل بە دواى بەرزترکردنەوەى توانایی و هێزى ناوەندە ئاسمانییەکانى خۆیەتى لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا و بوونى کەرەستەى پێویست بۆ ئەگەرى هێرشکردنە سەر کۆمارى ئیسلامى لە ئایندەیەکى نێزیکدا"، ئەم بڵاوکراوەیەى ئیسرائیل چەند ڕۆژ لەمەوبەر نووسى: "ئیسرائیل داواى لە ئەمریکا کردووە کە پڕۆسەى پێدانى فڕۆکە سووتەمەنیبەرەکان خێراتر بکات. دەوڵەتى ترامپیش ڕازى ببوو لەسەر فرۆشتنى ئەم سووتەمەنییە بە بەهاى سێ ملیار دۆلار بە جێتەکانى ئیسرائیل.

بە پێى ڕێککەوتنى دەوڵەتى ئیسرائیل، بڕیار وایە چەند فڕۆکەى سووتەمەنیبەرى (kc_46)ى ئەمریکایی لە ماوەى چوار ساڵ بدرێن بە ئیسرائیل. ئیسرائیل بۆ چەندین ساڵ و بۆ ئۆپەراسیۆنە دوور و درێژەکانى خۆى سوودى لە فڕۆکە سووتەمەنیبەرەکانى دەیەى پەنجا وەردەگرت بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانى، بەڵام ئەم فڕۆکانە چیتر توانایی کارکردنى باشیان بۆ ناوەندە ئاسمانییە مۆدێڕنەکانى ئیسرائیل نییە. بەتایبەت کاتێک کە پێى دوژمنێکى بەهێزى وەک ئێرانیش لە گۆڕێدا بێت.

هەر بۆ ئەم مەبەستە ئیسرائیل داواى لە ئەمریکا کردووە کە ماوەى پێدانى فڕۆکە سووتەمەنیبەرەکانی (kc_46) لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ کەمتر بکاتەوە و پێشى بخات. "لەم چوارچێوەیەدا ئەمریکا حەوتووى پێشوو ڕەزامەندى دا بە بە فرۆشتنى ٩٩٠ ملیۆن لیتر سووتەمەنى تایبەت بە فڕۆکە جێتە شەڕکەرەکانى ئیسرائیل و داواى لە بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیل کردووە تا لەم بارەوە هیچ قسەیەک نەدرکێنن و باس نەکەن".

شەڕى ئیسرائیل لەگەڵ ئێران