بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوردستان

کوردستان

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

posted onAugust 5, 2025
noبۆچوون

 

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەبووبەکر عوقابی هاووڵاتیی تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

سنە؛ دەستبەسەرکرانی سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستای قوتابخانە و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

posted onAugust 3, 2025
noبۆچوون

 

سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستا، چالاکی مەدەنی و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری سنە، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بۆكان؛ سەیدحسێن محەممەدی دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرا

posted onAugust 3, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیدحسێن محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵیكەند"ی شاری بۆكان پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەرکرانی باوک و خوشکی کارۆ ڕەسووڵی، چالاکی سیاسی لە مەهاباد؛ دانپێدانانی زۆرەملێ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

posted onJuly 22, 2025
noبۆچوون

خدر ڕەسووڵی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و کلارا ڕەسووڵی، باوک و خوشکی کارۆ ڕەسووڵی، چالاکی سیاسیی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و کادیری ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کروان.

ناچارکردنی ژن و مێردێکی بەساڵاچووی ئیلامی بە ژیان لە چادردا

posted onJuly 19, 2025
noبۆچوون

پیاوێکی تەمەن نزیک ٦٠ ساڵ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، بەهۆی نەبوونی توانای پێدانی سەر قوفڵی و کرێی خانووەوە، ناچار بوون لە یەکێک لە زەوییەکانی دەوروبەری مەیدانی کارگەری ئیلام چادرێک هەڵبدەن.

دەستبەسەرکردنی باوک و کوڕێک لە پیرانشار لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە

posted onJuly 11, 2025
noبۆچوون

 

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئەندێزێ” سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی “عەزیز خزری” تەمەن ٥٧ ساڵ و “زانیار خزری”، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لە ماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەر کران.