سەقز; دەستبەسەر كرانی دوو برا لە لایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی خامنەییەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی تەمەن ٣٥ ساڵ و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز لەگەڵ براکەی میلاد ڕەندانی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەرکران.
هێزەکانی ڕێژیم پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان، ئێوارەی هەمان ڕۆژ میلاد ڕەندانی ئازاد كرا.