پێنج هاونیشتمانی شاری بۆکان سەرجەم 12 جار سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ پێنج کەس لە دەستگیرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» لە شاری بۆکان سەرجەم 12 جار سزای لەسێدارەدان و زیندانیی تەعزیری و پێبژاردن سزا
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ پێنج کەس لە دەستگیرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» لە شاری بۆکان سەرجەم 12 جار سزای لەسێدارەدان و زیندانیی تەعزیری و پێبژاردن سزا
ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سمکۆ مەعرووفی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیك پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەرزانبوونی نرخی نان ئەمڕۆ چوارشەممە نانەواخانەكانی سەقز مانیان گرت و دەرگاكانیان داخست.
كێشەی نانەواكان بۆ چەند هەفتە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، كاتێك لە بەردەم قایمقامییەت كۆبوونەوە و داوای گرانكردنی نانیان كرد.
کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤی، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە پەرەسەندنی سیاسەتە سەرکوتکارانەکەی ڕێژیم بە دژی خەڵک پاش شەڕی ١٢ ڕۆژە، هۆشدارییان دا.
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شاهۆ محەممەدی خەڵکی گوندی "گوێكتەپە"، سۆران سەفری خەڵکی شاری مەهاباد، ئەسعەد ڕەسووڵزادە، نوورەدین دوودکانلوو میلان و ئومید ڕەش خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی "سرووش یوسفزادە" بە بێ فەرمانی قەزایی لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دەستیان بە سەر كەلوپەلی تایبەتی و موبایلی خۆی و باوك و براكەیدا گرت.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی هەینی بە ئاڤاتوودەیان ڕاگەیاندووە کە سوپای تیرۆریستی پاسداران هێز و کەرەستەی سەربازیی خۆی لە ناوچەی نیشتەجێبوون لە چەند شارێک لەوان ڕەشت و سەحنە لە کرماشان جێگیر کردووە.
هاووڵاتییەکی گەنجی کورد و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی بەناوی شەمسەددین ئیسماعیلی، پاش ۴۵ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە بەندیخانەی شاری ئامەد سەر بە باکووری کوردستان، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا. هۆکاری مەرگی ئەو هاووڵاتییە کە لە بەندیخانە ئەشکەنجە درابوو بە "خۆکوشتن" ڕاگەیەندراوە.