رفتن به محتوای اصلی

دوایین کێبەرکێ بۆ درووستکردنی ڤاکسێنى کۆڕۆنا

دوایین کێبەرکێ بۆ درووستکردنی ڤاکسێنى کۆڕۆنا
AvaToday caption
posted onApril 29, 2020
noدیدگاه

کێبەرکێ لەسەر دۆزینەوەی دەرزی یان دەرمانێکی کاریگەر بۆ پێشگرتن لە تووشبوون بە ڤایروسی کۆڕۆنا درێژەی هەیە. کام کۆمپانیای دەرمانی و چالاک لە بواری بیوتکنۆلۆژی لەو بوارەدا پێشەنگن و دەستکەوتەکان چین؟

 

پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی شاری مونیخ لە ئاڵمان، نەخۆشی پیاوێکی ٤٢ ساڵەیان بە نیشانەکانی گەرمبوونی لەش، کۆخەی تووند و ئیشت سینگ بوو بە کۆڕۆنا زانی و بڕیاریان دا بە دەرمانێکی ئێبۆلا بە ناوی رمدسیویر دەرمانی بکەن. هەوڵەکان سەرکەوتوو بوون و نەخۆش توانی دوای ٧ ڕۆژ کۆخە و گەرمی لەش، نەخۆشخانە جێبێڵێت.

ئێستا هیوایەکی زۆر بەوە هەیە کۆمپانیای دەرمانسازی و بیوکنولوژی ئەمریکایی بتوانێ دەرمانی ڤایروسی کۆڕۆنا درووست بکات. نەخۆشخانەی شوابیگ لە مونیخ بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو دەرمانە بۆ چارەسەری نیوەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەیە بوون سەرکەوتوو بووە.

بە گووتەی کلمنس ونتنر، دوکتوری ئەو نەخۆشخانە، پێدەچێت ئەو نەخۆشانەی دۆخیان شپرزە دوای کەڵکوەرگرتن لەو دەرمانە زووتر لە ئامێری هەناسەدان ببنەوە. ئەو نەخۆشخانەیە لە مونیخ وێرای نەخۆشخانەی زانستگای هامبورگ و دوسلدورف لە توێژینەوە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە دەرمانی( رمدسیویر) لە سەر ١٠٠٠ نەخۆش بەشداری هەیە.

بە گووتەی دوکتور ونتنر ئەگەر ئەو توێژینەوانە سەرکەوتوو بن، ئەگەری هەیە دەرمانی کۆڕۆنا هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بێتە ناو بازاڕەکان.