رفتن به محتوای اصلی

ئێران لە ڕێگەى وەزارەتى ناوخۆ چاوی لە عێراق بڕیوە

ئێران لە ڕێگەى وەزارەتى ناوخۆ چاوی لە عێراق بڕیوە
ئەمریکا دەیهەوێت کلک و باڵی کۆمارى ئیسلامی لە ناوچەکە و عێراق بکات
posted onNovember 6, 2018
noدیدگاه

 

عێراق بووەتە ناوچەیەکى یەکلاییکردنەوەى ململانێیەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆماری ئیسلامی ئێران، دواى جێبەجێکردنى سزا ئابوورییەکانى واشنتۆن بەسەر تاران، ئێستاش لە هەوڵى ئەوە دایە "کاریگەرى سیاسی و سەربازی و ئابوورى ئێرانى لە عێراق کەم بکاتەوە، کە لە دواى ٢٠٠٣ رۆژ بەرۆژ بەهێزتر دەبێت".

 

هاوکات ئەمریکا لەپاش عێراق دەست بۆ بڕینى کلک و باڵی رژێمى کۆمارى ئیسلامی لەناوچەکە بکات. هەردوو بەرەى ناکۆک دەیانەوێت بەغدا بۆ یاریگاکەى خۆى رابکێشێت، کە ماوەیەکى زۆرە لەوێوە پرسەکانى ناوخۆى عێراق یەکلایی دەکەن، بەو ئاستەى کە لەبەرژەوەندی خۆیانە نەوەک بەرژەوەندییەکانى عێراق. گرنگترین خاڵەکانیش پرسی میلیشیاکانى حەشدی شەعبی نزیک لە ئێرانە، کە لە لایەن سوپاى قودسەوە پاڵپشتى دارایی و سەربازی دەکرێت و، ئیدارەى کوشکى سپیش دەیەوێت "هەڵبوەشێتەوەو لەنێو دامەزراوەکانى دیکەدا تێکەڵ بکرێنەوە".

ئەمریکا هەوڵێکى زۆر دەدات حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدی، پەیوەندییە ئابوورییەکانى لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت، لە بەرامبەردا پاڵپشتى تەواو پێشکەش بەو ڵاتەکەى بکات، ئەم هەنگاوەش راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر هەڵوێستى حزبە نزیکەکانى ئێران دەبێت و، روو لە لاوازی دەکەن.

دووشەممە 5 تشرینى دووەم، سزاکانى ئەمریکا دژى ئێران چوونە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هاوکات بوون لەگەڵ دانیشتنەکانى ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دیاریی کردنى هەشت کاندید بۆ پۆستە بەتاڵەکانى حکومەتى عێراق، کە گرنگترینیان وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرین. حزبە شێعەکانى نزیک ئێران سوورن لەسەر وەرگرتنى پۆستى وەزارەتى ناوخۆ، کەپێیان وایە " دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ خۆ دزینەوەى تاران لەسزا ئابوورییەکانى ئەمریکا".

هاوپەیمانى فەتح، کەیەکێکە لەو فراکسیۆنانەى لەتارانەوە نزیکن و، لەلایەن میلیشیاکانى حەشدی شەعبیەوە پاڵپشتى دەکرێت، ئامادە نییە سازش لەسەر وەزارەتى ناوخۆ بکات، کاندیدەکەشى (فالح ئەلفیازە)ـە. هۆکارى سووربوونى ئەو فراکسیۆنەکەش لەسەر کاندیدەکەى "خاڵى وەرچانى وەزارەتى ناوخۆ لەوە دایە دەتوانێت ئاراستەى بەغدا لەبەرامبەر سزاکانى ئەمریکا بگۆرێت، چونکە بەپێی دەستوور لەدەسەڵاتى ئەو وەزارەتەیە سەرپەرشتى سنوورەکانى بکات".

هەردوو وڵات خاوەنى سنوورێکى ١٤٥٨ کیلۆمەتری هاوبەشن، کە هەناسەدانێکى گرنگە بۆ ئابوورى ئێران، کە لەژێر بارگرانى سزاکانەوە دەناڵێنێت، هەر لایەنێکیش ئەو سنوورە کۆنترۆڵ بکات، پێگەى وڵاتەکەى لە هاوکێشە سیاسییەکان یەکلایی دەکاتەوە بەتایبەت لە دووری و نزیکى لەگەڵ تاران.

پێشبینى ئەوەش دەکرێت لەبرى فەیاز کەسایەتییەکى دیکە بۆ وەزارەتى ناوخۆ دیاریی بکرێت، بۆ ئەوەى هەموو لایەنەکان بەرێکەوتوو لەو قەیرانە دەربازیان بێت، بە مەرجێک  بە بەراورد لەگەڵ سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتیمانى لایەنگیرییەکى کەمتری بۆ ئێران هەبێت.

تاران هەوڵەکانى خۆیشى بۆ کۆنترۆڵکردنى وەزارەتى ناوخۆ چڕتر کردووەتەوەو، فشاری خستۆتە سەر هێزە عێراقییەکان رێگە نەدەن ئەو پۆستە لەبازنەى ئەوان دەربچێت.