رفتن به محتوای اصلی

بێکاری و هەژاری پارێزگاکان و پەیوەندی بە ڕاپەڕینە سەراسەرییەکە

بێکاری و هەژاری پارێزگاکان و پەیوەندی بە ڕاپەڕینە سەراسەرییەکە
AvaToday caption
posted onNovember 28, 2019
noدیدگاه

زۆرترین خۆپێشاندان و شەهیدی خۆپێشاندانەکان لەو ناوچانە ڕوویاندا کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داگیر کراون و خەڵکەکەی هەست بە بندەستی دەکەن.

 

ناڕەزایەتی خوێنیینی خەڵک  بە گرانی بێنزین لە ٢٤ گەڵاڕێزانەوە دەستیپێکرد و بە خێراییەکی بێوێنە ٢٧ پارێزگەی ئێرانی گرتەوە.

ناڕەزایەتی خەڵک پڕ بوو لە ویستی سیاسی و ئابوری و لە ڕاستیدا بوو بە شۆڕشێک لە دژی تەواویەتی کۆماری ئیسلامی.

 

ئێران پلەی دووەمی پێنوێنی جیهانی بەدبەختی هەیە:

ئێران لە ژێر سێبەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە وەپێشکەوتنەوە لە ئارژانتین ئێستا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی جیهانی وڵاتانی بەدبەخت دایە. ڤەنزوێلا تا ئێستاش لە پلەی یەکەم دایە.

پێنوێنی بەدبەختی کە لە دەیەی ٩٠زایینی لە لایەن ئابوری ناسی ئەمریکایی ئارتور ئوکان گەڵاڵە کرا و بە زیادکردنی دوو پێنوێنی بێکاری و گەشە هەوڵی نیشاندانی تێجووی کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی سەپاندنی گرانی و بێکاری بەسەر خەڵکدا دەکات.

 

پێنوێنی بەدبەختی لە پارێزگاکانی ئێران:

لێکۆڵینەوە لە نرخی هەڵاوسانی پارێزگاکان کە لە لایەن ناوەندی ئاماری ئێران بڵاو کراوەتەوە دەریدەخات ڕێژەی بەدبەختی لە پارێزگاکانی چوار مەحاڵی بەختیاری، لۆڕستان، سنە، خوزستان و سیستان و بەلوچستان و ئیلام گەیشتووەتە سەرووی ٦٠ لەسەد.

 

ناڕەزایەتییە خوێنینەکانی لە کوێ ڕوویان دا؟

لە نێو ٨ پاریزگە کە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خوێنین تێیاندا ڕوویدا چوار پارێزگە کە پێنوێنی بەدبەختی تێیاندا سەرووی ٦٠ لەسەد بوو هەیە. خوزستان، سیستان و بەلوچستان، سنە و کەهگیولیە و بوێر ئەحمەد.

 

ڕێژەی گیانبەختکردووان

لە نێوان دە پارێزگە کە زۆرترین کەس تێیاندا بە دەستی تیرۆریستانی سوپای پاسداران شەهید و بریندار بوون نێوی دوو پارێزگەی خوزستان و سنە تۆمار کراوە.