رفتن به محتوای اصلی

ئێران و قەیرانى هاوسەرگیرى

ئێران و قەیرانى هاوسەرگیرى
AvaToday caption
هاوسەرگیرى لە ساڵێکدا ٩% کەمی کردووە
posted onNovember 6, 2019
noدیدگاه

بەرپرسێکی ناوەندی تۆمارى بارى کەسى (سەبت ئەحواڵ)ـی ئێران ڕایگەیاندووە ڕێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی٩٦، نۆ لەسەد کەمی کردووە.

 

عەلیڕەزا سەجادی سەرۆکی گرووپی شرۆڤەی ئامارەکانی سەبتی ئەحواڵی ئێران گووتی لە ساڵی ٩٧ دا ٥٥٠ هەزار و ٥٦٥حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران تۆمار کراوە بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشوو واتە ساڵی ٩٦، نۆ لەسەد کەمی کردووە. بە گووتەی ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی دابەزینی ڕێژەی ژیانی هاوبەش لە ساڵی ٨٠ هەتاوییەوە دەستی پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتێک ئامارەکانی تایبەت بە ڕێژەی ژیانی هاوبەش بەرامبەر تەڵاق دەریدەخات لە ساڵی ١٣٨٧ لەهەر ٨ حاڵەتی ژیانی هاوبەش یەکیان بەرەو تەڵاق چووە بەڵام ئەو ڕێژەیە ئێستا بۆ ١.٣ ژیانی هاوبەش و ١ تەڵاق کەم بووەتەوە. ساجدی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە نێونجی تەمەنی ژیانی هاوبەش کردووە و گووتویەتی ساڵی ڕابردوو تەمەنی نێونجی ژیانی هاوبەش لە نێو ژنان ٢٣ ساڵ بووە.

هەژاری، بێکاری و نەبوونی هیوا بە داهاتوو گرینگترین هۆکارەکانی کەم بوونەوەی ژیانی هاوبەش و بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامین.